من بەڕاستی پێویستە شتێک بکەم بۆ ئەوەی خۆم یونگی ڕزگار بکەم، بەڵێ شتێک دەکەم قوربانی!!!!
دوای ئەوەی بە دڵی خۆم گریام چووم گەرماوێکم کرد و هاتمە دەرەوە و قژم وشک کردەوە و خەوتم.بەیانی
"
ن/ت کچم هەستە درەنگ دەکەویت بۆ ئارایشگا"
دایکم بە پەلە خۆی کرد بە ژوورا و وتی."چیییییییی?"
بە شۆکەوە هەستامەوە."ئارایشگا، دە هەستە زووکە"
بەتانییەکەمی ڕاکێشا و منیش بە شۆکەوە هەستام."ئەی نەدەبوو دوای دوو ڕۆژی تر بێت?"
"نازانم بەڵام باوکت و بەڕێز مین هاوسەرگیریەکەیان هێنایە پێش، باوکت زۆر پەلەیەتی خۆزگە دەمزانی ئەو هەمووە پەلەیەی لە چییە"
قسەکانی بە خێرای کرد کاتێک خەریکی ڕێکخستنی جێگاکەم بوو."نا"
تاکە وشە توانیم بیڵێم ئەوە بوو."زووکە بڕۆ گەرماوێکم بکە، یونگی وا لە خوارەوە دانیشتووە چاوەڕێت دەکات"
هەرکە ناوی یونگی هێنا هەر لە خۆمەوە گەش بوومەوە بە خێرایی چوومە گەرماو و خۆم شۆرد و هاتمە دەرەوە، هیچ ماکیاژێکم بەکارنەهێنا چونکە پێویست ناکات وە لەگەڵ جلێکی سادە.
👆جلەکەم
بەپەلە چوومە خوارەوە بینیم یونگی لەسەر قەنەفەکان دانیشتووە بە خەمباری، کە شێوەیم بینی پەشیمان بوومەوە لەوەی دڵخۆش بووم چوومە بەرامبەری وەستام.
"من ئامادەم"
وتم بە سادەیی.بێ ئەوەی هیچ بڵێت هەستایەوە سەر پێ و چووە دەرەوە منیش بە دڵی پڕەوە چوومە لای دەرگاکە.
"پست"
هۆسۆک وتی کاتێک کوپێکی لە دەست بوو بەرەو لای من دەهات."ئوپا"
وتم و بە توندی باوەشم لێدا."بۆچی دڵتەنگی گیانی ئوپا?"
بە خەمخۆری وتی و دەستی بە قژم داهێنا."کەمێک دڵخۆش بووم بۆ ئەمڕۆ بەڵام کە ڕووە ساردەکەیم بینی خۆزگەم دەخواست بمردبام"
بە گریانەوە وتم.
YOU ARE READING
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021