گەرماوێکم کرد و هاتمە دەرەوە و قژم وشک کردەوە و ڕێکم خست، جلێکم پۆشی و چوومە دەرەوە لە ژوورەکەم.
جلەکەم👆
چوومە خوارەوە و ویستم پێڵاوەکەم لەبەر بکەم دایکم بانگی کردم.
"هۆسۆک کوڕم بۆ کوێ?"
بە پرسیارەوە سەیری کردم."دەچم بۆ لای جاکی، هم وە یونگیشمان لەگەڵ دەبێت"
کۆتا وشەم بە بێزاری دەربڕی."ئۆه زۆر باش دەبێت لەوانەیە بەو شێوەیە تۆ و یونگی ببن بە هاوڕێ، ئاگاداری خۆت بە و سڵاوی من بگەیەنە بە یونگی و جاکسۆن"
بە زەردەخەنەوە وتی، ئای دایکە گیان تۆ دڵێکی زۆر پاکت هەیە چونکە من و یونگی بە هیچ شێوەیەک ناگەینەوە بە یەک. (دەبینمەوە 😒)"باشە دایکە گیان، بای"
دەرگاکەم کردەوە و چوومە دەرەوە." خوات لەگەڵ "
وتی پێش ئەوەی دەرگاکە داخەم، دوای ئەوەی دەرگاکەم داخست و هەناسەیەکی پڕ بە سینگم هەڵمژی، چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و چاوێکم بە ڕێگاکەی پێشم خشاند و دەستم کرد بە لێخوڕینی بەرەو ماڵی جاکسۆن. دوای کەمێک گەیشتم تێلم بۆ جاکی کرد وتی بچمە خوارەوە و دانیشم چونکە هێشتا ئامادە نەبووە منیش چوومە خوارەوە و لە دەرگام دا، ئاه لە بەختی ڕەشم سەیرکە کێ کردیەوە."بە ملی شکاوت بێی هۆسۆک گیان"
بە زەردەخەنەیەکی ناشیرین وتی."چاوت دەرێ خاتوو وێندی"
بە زەردەخەنەیەکی ساختە وتم."تششش وەرە ژوورەوە گەمژە"
بە نابەدڵی ڕێگاکەی بۆم چۆڵ کرد. منیش بێ هیچ قسەیەک چوومە ژوورەوە. چوومە هۆڵەکە و دانیشتم."هۆسۆک کوڕم بەخێرهاتی"
دایکی جاکسۆن هات و بە زەردەخەنەوە وتی."زۆر سوپاس پورێ گیان"
هەستامەوە و بە زەردەخەنەوە وتم."دانیشە کوڕم، وێندی بڕۆ بە جاکسۆن بڵێ کەمێک زوو بێت با ئەو بەستەزمانە وەک جارەکەی تری لێ نەیەت"
سەیری وێندی کرد و وتی.
YOU ARE READING
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021