سەرم بڵند کرد و فرمێسکەکانم سڕی، بینیم خاتوو مین لەسەر بێدەکەی دانیشتووە و بە زەردەخەنەیەکی هێمنانە لێی دەڕوانیم.
"خ..خاتوو مین؟ ببورە لە خە..."
قسەکەم بڕدرا لە لایەن خاتوو مین."پێویست ناکات بڵێی خاتوو مین،(دایکە)بەسە"
زەردەخەنەیەکی جوانی کرد، بەڵام هێشتا خەم و خەفەت بە ڕووخسارە ماندووەکەی دیارە."باشە دایکە"
وتم بە خەمباری و دووبارە سەرم داخست. خاتوو مین هەستایەوە و لێم نزیک بوویەوە و ڕایکێشامە باوەشی خۆی و دەستی بە تاڵە قژەکانم داهێنا."دڵت بەتاڵ بکەوە گیانەکەم، بگری کچەکەم بگری"
وتی کاتێک دەستی بە قژم داهێنا، منیش ئەو هەلەم قۆستەوە و دامە پرمەی گریان."دەی هەستە با بچین دابنیشین"
خاتوو مین دەستی گرتم و هەڵیستاندمەوە و چووینە سەر بێدەکە دانیشتین."جێنی هات وایە؟"
بە ئارامی وتی و سەیری کردم."ئهم"
نەمتوانی هیچ بڵێم جگە لەو وشە کورتە. خاتوو مین هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و دایەوە."سەیرکە کچەکەم، ڕاستە جێنی و یونگی یەکیان خۆش دەوێت بەڵام ئێستا یونگی هی تۆیە نەک هی جێنی، کەواتە تۆ دەتوانی یونگی بگۆڕی و خۆتی لێ نزیک بکەیتەوە و بە تەواوی بیکەیت بە موڵکی خۆت، پیاوان هەر وان کچەکەم کەمێک گرینگی و کەمێک خۆڕازاندنەوە و کەمێک نازیان پێ بدە خۆیان بۆت دەگەڕێنەوە، تۆ دەتوانی یونگی سارد و بێ هەست بگۆڕیت بۆ یونگییەک کە ئاشقت بێت، من دڵنیام تۆ یونگیت خۆش دەوێت بۆیە خەفەت دەخۆیت کاتێک بیبینیت لە باوەشی کچێکی تری بێجگە لە تۆ، بێ خەمبە کچم یونگی هەر هی تۆیە و هەرواش دەمێنێتەوە"
"نەخێر من یونگیم خۆش نا..."
بۆ جاری دووەم بووە بڕەری قسەکانم."هههههه کچەکەی من، من سەرم لەبەر هەتاو سپی نەبووە، لانیکەم ئەو بەهرەیەم هەیە شێوە سەیرکردنەکانت بۆی لێکبدەمەوە"
"ههههه"
کەمێک شەرمم کرد و سەرم داخست. هەستایەوە و دەستی گرتم."دەی هەستە بچینە خوارەوە"
وتی بە زەردەخەنەوە."چی؟ ن..نا دایکە من نامەوێت بیانبینم"
وتم بە شڵەژانەوە."تۆ پێویستە بەهێز بیت دەی هەستە"
بە زۆر ڕایکێشام و منی بردە خوارەوە و دەستی بەردام، چووینە نزیکیان وەستاین."جێنی کچەکەم بەخێربێیت"
خاتوو مین زەردەخەنەی کرد و وتی."زۆر سوپاس خاتوون"
جێنی هەستایەوە و ڕێزی نواند بەرامبەری."دانیشە کچەکەم"
خاتوو مین وتی و دانیشت هەروەها جێنیش، منیش ویستم دابنیشم بەڵام"ن/ت دەتوانیت قاوەمان بۆ بهێنیت؟"
یونگی وتی و سەیری کردم."باشە"
وتم و چوومە چێشتخانەکە، گەمژە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دانیشتووە و منیش قاوەی بۆ بەرم، وا هەست دەکەم زۆر کەم و هیچم. بەهەرحاڵ قاوەکان ئامادە بوون و منیش تێمکرد و بردم.
YOU ARE READING
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021