"بیرم دەکردی خۆشەویستم"
جێنی بە زەردەخەنەوە وتی."هەروەها منیش"
سوڕامەوە و بە توندی باوەشم لێیداوە. دوای کەمێک باوەشەکەم جیاکردەوە و بە چاوێکی پڕ لە خۆشەویستی سەیرم کرد، بەڕاستی من تێر نابم لە سەیر کردنەکانی."بۆچی وا سەیرم دەکەی؟"
وتی بە زەردەخەنەیەکی کیوت."نابێت سەیری خۆشەویستەکەم بکەم؟"
وتم و سۆزەوە سەیرم کرد."ئمم بۆچی نا"
دەستی لە ملم ئاڵاند."جێنی پێویستە قسە بکەین"
دەستیم لە ملم دوورخستەوە و هەردوو دەستیم بە توندی گرت.end pov yoongi
n/t pov
هەستام لە خەو و سەیری تەنیشتم کرد هۆسۆک لەوێ نەبوو بۆیە منیش هەستام و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و چوومە چێشتخانەکە و لەسەر سفرەکە دانیشتم.
بەیانیتان باش"
بە شێوەیەکی سارد وتم خۆشم سەیرم لێهات." بەیانی تۆش باش"
هەمووان وتیان. نانەکەمان خوارد، منیش لەگەڵ هۆسۆک چووم بۆ قوتابخانە، هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ئەو دەڕۆم چونکە قوتابخانەکەم لە کۆلێژەکەی ئەو نزیکە. گەیشتین و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە و خواحافیزیم لە هۆسۆک کرد و چوومە ژوورەوە و ڕاستەوخۆ چوومە پۆلەکەم." سڵاو"
جووی وتی کاتێک لە دواوە باوەشی لێمدا لە کاتێکدا من دانیشتبووم."ئۆه چۆنیت؟"
سەیرم کرد بە زەردەخەنەوە، ئەویش هاتە پێشم دانیشت."باشم سوپاس. تۆ دوێنێ وتت پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە بەڵام نەتکرد"
سەیری کردم و وتی. منیش خۆم بۆ نەگیرا و دەستم کرد بە گریان."چی بوو؟ هەر ڕازی بووی؟"
وتی بە خەمخۆری."خۆ بە دەست من نەبوو، باوکم و باوکی ئەو پێشتر هەموو شتێکیان تەواو کردبوو"
بە هەنسکەوە قسەم دەکرد." ئێ گیانەکەم بەڵکو کەسێکی باشە، هەوڵ بدە کە خۆت ڕابێنیت"
زەردەخەنەیەکی هیوابەخشی بۆم کرد."تۆ چی دەڵێیت، هەر دوێنی قژی گرتم و بە توندی فڕێیدامە سەر بێدەکە، بەس لەبەر ئەوەی وتم بچم بۆ هەر کوێ پەیوەندی بە تۆوە نییە"
سەیری جوویم کرد بە چاوی پڕ لە فرمێسک." ئەی ناپیاو، ئەی بۆچی بە کەست نەووت؟"
دەستی گرتم."خۆ هەرچییەکیش بڵێم نە کەس باوەڕم پێدەکا، بە کەس هیچ دەڵێت، چونکە تازە هەموو شتێک تەواو بوو، هەفتەی داهاتوو هاوسەرگیریەکەیە"
لە کۆتا وشە سەرم لەسەر دەستی خۆم و جووی دانا، جوویش دەستی بە قژم دادەهێنا بۆ ئارام کردنەوەم.
ESTÁS LEYENDO
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
No Ficción- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021