✦✧✧ part 11 ✧✧✦

616 111 30
                                    

چوومە دەرەوە بینیم ئۆتۆمبێلەکە بەتاڵە، یونگیش لە پێش ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە و بە زەردەخەنەوە لە پێش خۆی دەڕوانی و بە تێل قسەی دەکرد. کەمێک چوومە پێشەوە بۆ ئەوەی بزانم چی دەڵێت.

"ههههه....باشە خۆشەویستم تەواو....نا نایەوێت من خۆم دێمە دوات کاتژمێر 08:00...سەیرکە جلی کراوە نەپۆشیت ها....بەڵێ غیرە لە فریشتەکەم دەکەم، نابێت?....ههههه زۆر باشە کەواتە، جارێ دایدەخەم..بای"
یونگی کۆتایی بە پەیوەندییەکە هێنا و ئاوڕی دایەوە و منی بینی.

"خۆشەویستەکەت بوو? "
بە قورگی پڕ گریان وتم.

"ئهم، تۆ گوێت لە قسەکانمان بوو? "
ئاخ ئەو ساردیەی دەمکوژێت، خۆ خۆشم ناوێت بەڵام هیچ حەزم لەو ڕەفتارانەی نییە.

"نەخێر، هەر خۆی تازا هاتم. "
درۆم کرد بۆ ئەوەی پێم نەزانێت، سەرم داخست تاوەکو فرمێسکەکانم نەبینێت.

هەستم بە چاوەکانی کرد لەسەر جەستەم، لە بنی پێمەوە تا تۆقی سەرم سەیری کردم، شەرم دایگرتم خەریک بوو ئەتوامەوە، بەڵام ڕێگەچارەم دۆزییەوە.

"نەڕۆین?"
شەرم هەڵبڕی و وتم.

"بۆ نا، با بڕۆین "
وتی و چووە ناو ئۆتۆمبێلەکە، منیش بە دڵشکاوی سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە. یونگی دەستی کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە و منیش سەرم لەسەر کوشتنەکە درێژ کرد و چاوم داخست، کەوتمە جیهانی خەیاڵە شێتانەکانم.

ئێستا زیاتر ڕقم لەو کچە دەبێتەوە، مەبەستم ئەو کچەیە کە خۆشەویستی یونگیە، وادەزانم شتێکی لێم بردووە هەر واشە یونگی لێم بردووە، بەڵام ئەوە قسەیەکی بێمانایە چونکە یونگی هەر لە سەرەتاوە هی من نەبووە هی ئەو بوو. بەڵام بشمرم پلانەکەم هەر جێبەجێ دەکەم، باشە دەزانم بیرۆکەیەکی باش نییە بەڵام سوورم لەسەر کردنی، من یونگی ئاشقی خۆم دەکەم وە دواتر جێی دەهێڵم، بەڵێ جێیدەهێڵم، بەڵام دەترسم خۆشم بکەومە داوەکە، پێویستە زۆر ئاگادار بم. زنجیرەی بیرکردنەوەکانم پچڕا لە لایەن یونگیەوە.

"هەسەتەوە گەیشتین."
بە نەرمی قۆڵی جوڵاندم، منیش چاوم کردەوە و سەرم بەرز کردەوە و جانتاکەم هەڵگرت، دەرگاکەم کردەوە چوومە دەرەوە. یونگیش هەروا.

چووینە نزیک دەرگا گەورەکەی مۆڵەکە، یونگی ویستی بڕوات بەڵام دەستیم گرت.

"تکایە با دەستت بگرم، دایکم لێرە نییە بۆ ئەوەی دەستی بگرم"
وتم بە چاوی تکاوە، بێگومان درۆم کرد، من دەستی دایکم ناگرم لە بازاڕی کردن.

"بۆچی تۆ منداڵی? یانیش وندەبیت?"

"نا تەنها حەز دەکەم دەستی کەسێک بگرم"
هیچی نەووت منیش بە دڵخۆشییەوە درێژەم دا بە دەست گرتنەکەی، هههه من باشم لە خۆشیرین کردن، بۆم بوستە بەڕێز مین یونگی گەمژە😈😈.
گەیشتینە ناو مۆڵەکە سەرەتا چووینە دوکانێکی جلی بوکێنی.

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang