✦✧✧ part 9 ✧✧✦

677 105 65
                                    

دوای کەمێک گەشتینە بەردەم سینەماکە و هاتینە خوارەوە.

"من دەچم فیلمێک هەڵدەبژێرم"
جاکسۆن وتی و چووە لای بۆکسی بلیتەکە.

"هیچ ناخۆیت?"
یونگی پرسی بە ساردی.

"نچ"
ڕووم لە لایەکی تر بوو و وتم.

"باشە کەواتە من دەچم گەنمەشامی و شیرینی و ساردیی دێنم، ئێستاش ناخۆیت?"
وتی بە تۆنێکی تووڕە.

"یا گەمژە ئەوە تووڕە بوونی دەوێت? هم مادەم ئەوەندە زۆرت کرد منیش دەمەوێت"
بە بێباکی وتم، بەڵام نازانم بۆچی یەکەم جار وتم نامەوێت چونکە حەزم پێی بوو، بەهەرحاڵ یونگی گەمژە چوو تا خواردنەکان بکڕێت، وە جاکی هاتەوە.

"ها چیت کرد? "
وتم و سەیرم کرد.

"ئێ...ئەوە تەنها فیلمی ترسناک هەبوو"
دەستی بردە پشتەملی و بە ناڕەحەتی وتی، من و جاکسۆن لە فیلمی ترسناک دەترسین بەڵام ئەگەر بێت و وا بڵێین لەوانەیە یونگی گاڵتەمان پێبکات.

"هاه جاکسۆن تۆش هاتی، دەی با بڕۆین"
یونگی وتی کاتێک باوەشی پڕ بوو لە خواردن.

"هههه ئێ کوڕینە من کەمێک سەرم گێژ دەخوات دەچمەوە ماڵەوە"
جاکسۆن وتی، هههه ترسنۆک منیش هیچ باشتر نیم.

"منیش دایکم وتی زوو وەرەوە"
زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد و وتم.

"گەمژەینە گوێم لە قسەکانتان بوو ترسنۆکینە، بەیانی دوو بەیانی دووی وەک ئێوە دەبێت بە باوک جا منداڵەکانتان گاڵتەتان پێ دەکەن"
یونگی بە بێزاری چاوی سوڕاند.

"من ناترسم"
بە بوێری وتم، وەی وەڵا دەشترسم.

"منیش ناطرسم"
جاکسۆن وتی و سینگی دەرپەڕاند.

"دەی کەواتە با بڕۆین، هۆسۆکی گەمژە وەرە ئەو خواردنانە هەڵگرە دەستم شکا، جاکسۆنی بێ ئەقڵ تۆش ئەو ساردییانە بگرە"
هەمووی دا بە من و جاکسۆن، لەبەر ئەوەیە ڕقم لێیەتی، گەمژەی خۆبەزلزان.

چووینە ژوورەوە لە بەختی ڕەشی من و جاکسۆن کورسییەکانی پێشەوە بەتاڵ بوون، یونگیش بە دڵخۆشی چوو لەسەر یەکەم کورسی دانیشت، من و جاکسۆنیش بە زوڵم لێکراوی سەیری یەکمان کرد.

"ئەرێ ئێوە دانانیشن?"
یونگی بە پرسیارەوە وتی.

"با دادەنیشین، دەی هۆسۆکشی با بچین"
سەیری کردم وتی.

ئێمەش چووین دانیشتین و خواردنەکانمان کردەوە، فیلمەکە دەستی پێکرد، هەرکە دەستی پێکرد گیانم کەوتە لەرزین، سەیرێکی جاکسۆنم کرد بە چاوی داخراو قسە لە پێش خۆی دەکات بەڵام ناتوانم گوێبیستی بم، یونگیش هەر لە یەکەم چرکە بە جۆش و خرۆش سەیری دەکرد. تا چارەکێک ڕۆیشت بارودۆخەکە باش بوو بەڵام لە ناکاو بەشە ترسناکەکە دەستی پێکرد هەر لە سەرەتای بەشەکە جاکسۆن هاواری کرد، من نەمزانی بابەتەکە چییە هەر لە خۆڕا هاوارم کرد.

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Where stories live. Discover now