"ئۆف باشە"
وتم و برد.
دایکم مێزەکەی بەردەم میوانانی زۆر بە جوانی ڕازاندبۆووە، چونکە دایکم زۆر حەزی بە میوانە، چەندەها شیرینی دروست کردبوو."ئۆه زۆر باشە هەموو شتێک ئامادەیە"
بە زەردەخەنەوە سەیری دەکرد."دایکە بۆچی هێندە دڵت خۆشە، یەکێ نەزانێت زۆرم حەز بەو هاوسەرگیرییە نەفرەتیەیە"
بە بێزاری لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتم."ئێ کچم خۆ منیش حەزم بەو شتە نییە، بەڵام خۆت دەزانی هیچمان لە دەست نایەت بۆیە پێویستە لەسەری ڕابێین"
بە زەردەخەنەیەکی شکاو سەیری کردم.
منیش زۆر دڵتەنگ بووم، نەمدەویست بیری لێبکەمەوە چونکە ئەگەر بیری لێ بکەمەوە ڕاستەوخۆ دەگریم."هۆسۆک کوڕم چیت بەسەر هات، خۆ تۆ بووک نی"
بە دەنگی بەرز وتی بۆ ئەوەی هۆسۆک گوێی لێی بێت، منیش پێکەنینێکی بچووکم کرد." ئااای دایکە وا هاتم، ئەی دەتەوێت کوڕە قۆزەکەت لە لایەن ماڵە خەزووری خوشکی ناشیرین بێت"
هات وتی و لێوی شۆڕ کردەوە. کە ئەو قسەیەی کرد دەستم کرد بە پێکەنین، بۆ ساتێ بیرم کردەوە کە بەڕاستی من شوو دەکەم."وا خۆت دەڵێی قۆزم کەواتە بۆچی ئەوەندەت پێچوو"
دایکم وتی بە بێزاری." ئێوە زۆر خراپکارن، ناشیرین بەسە پێ مەکەنە ئەگینا دیسان دێم و دەتخۆم"
توڕەییەکی دروستکراوی لەسەر ڕووخساری نەخشاند."ههههه نا نا مەیە تەواو"
هەستامەوە و خۆم ڕێککردەوە."ئادەی پێم بڵێ چۆن دەرکەوتووم؟"
وتی بە دوودڵی."یااا ئوپا با شتێکت بیر بهێنمەوە، من بووکم نەوەک تۆ، وە زۆر جوانیشی وەک هەموو کات"
وتم بە زەردەخەنەوە."جا ئەوەی بووک نەبێ دەبێ فڕێ بدرێتە سەر شەقام؟ وە سوپاس "
ملی چاکەتەکەی چاک کرد.
"ئای دە بەسە بۆ ئەوە نەمگوت شانازی بە خۆتەوە بکەیت"
بە بێزاری چاوم سوڕاند." بۆ پێت ناخۆشە ڕشکن"
بە توڕەییەکی دروستکراو وتی." ئەرێ نا"
وتم بە پێکەنینەوە، چوومەوە ژوورەکەی خۆم، ڕۆیشتمە بەردەم ئاوێنەکە و مەیک ئەپەکەم تۆخ کردەوە و سەیرێکی خۆم کرد، دووبارە گریان قوڕگمی پڕ کرد، ئاخر من نەمدەویست هاوسەرگیری بکەم بەڵام وا دیارە قەدەر ڕقی لێم دەبێتەوە. هەر لەبەردەم ئاوێنەکە وەستابووم مۆبەکەم هێنا و تێلم بۆ جووی هاوڕێم کرد.
ESTÁS LEYENDO
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
No Ficción- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021