✦✧✧ part 15 ✧✧✦

605 109 153
                                    

بەهەرحاڵ با هەر هۆت و جوان بێت خۆ موڵکی من نییە، دوای کەمێک بیرکردنەوە درێسەکەم بە تەواوی دانا و چووم گەرماوێکم کرد و هاتمە دەرەوە، قژم وشک کردەوە و وازم لێ هێنا بە ئازادی بەسەر شانەکانم بێتە خوارەوە، جلێکم پۆشی کە تەنها هودییەکی گەورەی ڕەنگاوڕەنگ بوو.

دوای کەمێک دەنگێک کەوتە بەر گوێم، هم دەزانم چییە گەدە بەستەزمانەکەم کە لە بەیانییەوە هیچی وام نەخواردووە بشێت بۆ تێربوون، بە هێواشی بەسەر پەیژەکان چوومە خوارەوە ڕاستەوخۆ چووم بۆ چێشتخانەکە و دەرگای ساردکەرەوەکەم کردەوە و سەیرم کرد، ئۆف دە نا هیچی ئامادە کراوی لێ نییە، ئێ بێگومان لێی نییە ههههه منی گەمژە چاک تێکچوومە.

قۆڵەکانم هەڵکرد و کەمێک کەرەستەم لە ساردکەرەوەکە دەرکرد و دەستم کرد بە دروستکردنی چێشتێکی سووک چونکە کات زۆر نەماوە بۆ نانی ئێوارە وە منیش پێڕاناگەم، بەڵام ئەوە شتێکی باش بوو ئەو چەند ڕۆژە دایکم بە زۆر فێری چێشت دروستکردنی کردم.

"ئەوە چی دەکەیت؟"
وتی بە دەنگی بەرز، بووە هۆی ترسانم. تی شێرتێکی سپی لەگەڵ بیجامایەکی ڕەش، وە ئەوەش ببوە هۆی هۆت دەرکەوتنی.

"واە ترساندمت، خەریکی دروستکردنی خواردنم"
بۆ سێ چوار چرکە چاوم تێی بڕی بەڵام دواتر لامبرد.

"ببورە، یانی دەزانیت خواردن دروست بکەیت؟"
وتی و بە هێواشی بەرەو لام هات.

"بەڵێ دەزانم، دەتەوێت تامی بکەیت؟"
بە زەردەخەنەیەکی منداڵانە وتم و کەوچکێکم ڕاگرت لە بەردەمی چونکە من تەنها سوپێکم دروست کردووە.

"هههه بەڵێ دەمەوێت"
زەردەخەنەیەکی کرد و نزیک بوویەوە، منیش کەوچکەکەم خستە دەمیەوە.

ئاگاداری خۆمان نەماین زۆر نزیک بووینەوە لێکتر بەڕادەیەک لێومان تەنها چەند ئینجێکی کەمی مابوو بەریەک بکەوێت، چاوەکانمان لە ناو یەکتر قوفڵ بوو هەستم بە خێرا لێدانی دڵم دەکرد، بە شێوەیەک کە وام دەزانی دێتە دەرەوە.

چاوەکانم لابرد لەسەر هی ئەو و دەستم لەسەر سینگی دانا بۆ ئەوەی لە خۆمی دوورخەمەوە، بە شڵەژانەوە لێم دوورکەوتەوە منیش ڕووخسارم ببوو بە ئارەقە بۆ هۆی زۆری شەرمەکەم.

"ئمم...زۆر بە تام بوو"
یونگی وتی بێ ئەوەی سەیرم بکات.

"هههه دڵخۆش بووم بە دڵت بوو"
بە پێکەنینێکی گەمژانە وتم.

"ئێ ویستم پێت بڵێم جلەکانت کۆبکەوە، بەیانی دەچین بۆ پاریس"
یونگی وتی و خۆی خەریک کرد بە مۆبەکەی.

"تەنها مەڵێ مانگی هەنگوینی؟"
وتم بە بێزاری.

"ڕێک، مانگی بێ ئەقڵی"
یونگی بە بێزاری چاوی سوڕاند.

"ئەی بۆچی بەیانی؟"
وتم و خەریکی تێکدانی سووپەکە بووم.

"چونکە بەڕێز باوکم ئەمڕۆ بیری کەوتەوە ڤیزا ببڕێت"

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Where stories live. Discover now