من و جاکسۆن و وێندی و جووی بەڕێکەوتین بۆ لایان بۆ ئەوەی پیرۆزبایی ئاهەنگی هاوسەرگیریان لێ بکەین.
End pov hoseok
N/t pov
بە زۆر توانیم سەمای لەگەڵدا بکەم چونکە بەڕاستی حەزم لەو جۆرە سەیرکردنانەی نییە، جار بە جاریش سەیری خاڵێکی دیاریکراو دەکات، داخ و پەژارەوە لەو خاڵە دەڕوانێت. دوای ئەوەی تەواو بووین چوینەوە شوێنی خۆمان، تێبینی هۆسۆک و جاکسۆن و وێندی و جوویم کرد کە بەرەو لاما دێن.
"یونگی گەمژە پیرۆزە براکەم"
جاکسۆن بە دڵخۆشی وتی و باوەشی لە یونگی دا."سوپاس گەمژەی برام"
یونگی بە ساردی باوەشی لێدایەوە."پیرۆزە یونگی"
هۆسۆک وتی بە زەردەخەنەیەکی کەم."سوپاس"
یونگی وتی بە ساردی."کچێ تۆ مانگی یان ڕۆژ، ئەو هەمووە جوانییە چییە? "
وێندی وتی کاتێک هاتە لام، جوویش لە تەنیشتم بوو."هههه خەریکە ئیرەیی بە یونگی ببەم"
جووی وتی بە پێکەنینەوە."یا کچینە ئەوە چیتانە? خۆتان بینیوە چەند جوانن?"
وتم بە کەمێک شەرمەوە."ئێمەش جوانین، بەس هێندەی تۆ نا"
جووی وتی و بە نەرمی دەستی لە قژم دا."شیرینەکەم بۆچی هێندە خەمباری?"
وێندی وتی بە ناڕەحەتی."ئەی دەتانەوێت دڵخۆش بم?"
گریان قوڕگی گرتم."تکایە ن/ت وا لە خۆت مەکە ئازیزم"
جووی دەنگی دەلەرزی بەهۆی گریانی قوڕگی، هههه چونکە زۆر دڵێکی ناسک و پاکی هەیە."جووی تکایە خۆت خەمبار مەکە بە هۆی من"
بە زەردەخەنەیەکی کەم وتم و دەست لەسەر شانی دانا."ئێ کچینە بەسە خۆ ئێرە پرسە نییە"
وێندی وتی بە بێزاری."وێندی ڕاست دەکات ن/ت"
جووی وتی بە زەردەخەنەیەکی جوان."باشە تەواو"
وتم بە زەردەخەنەیەکی شکاو."کچەکەم"
دایکم بە گریانەوە هات باوەشی لێم دا، منیش بە توندی باوەشم لێداوە."دایکە کچەکەت دەڕوات "
گەورەترین هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی نەگریم."کچەکەی من بەهێزە"
وتی و دەستی بە قژم داهێنا."بەڵام من بەهێز نیم"
وتم و باوەشەکەی جیاکردەوە."وانییە تۆ بەهێزی"
دایکم زەردەخەنەی کرد و فرمێسکەکانی سڕی، باوکم هاتە بەرامبەرم."کچەکەم، بۆچی دڵتەنگی? "
وتی بە زەردەخەنەوە، هههه کچەکەم."من باشم"
وتم بە ساردی.
VOUS LISEZ
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021