✦✧✧ part 19 ✧✧✦

607 105 82
                                    

دوای ئەو قسەیە یەکسەر پەیوەندییەکەی کۆتایی پێهێنا. زۆر تووڕە بووم لە هەمان کاتیشدا دەترسام، نەمدەزانی بچم بۆ ئەو شوێنە یان نا.

"گەمژە....ئەوە چ گەمژەیەک بوو؟!"
وتم بە هاوارەوە.

"یونگی ئارام بەوە تکایە، چی بووە؟"
هۆسۆک بە دوودڵی سەیری کردم و هەوڵی ئارامکردنەوەی دەدام.

"من پێویستە بچمە****"
وتم و بە تووڕەیی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەم چووم.

"بوەستە یونگی منیش دێم"
هۆسۆک وتی کاتێک بە دوام کەوت.

"دوورکەوە هۆسۆک"
وتم بە بێباکی.

"یونگی،،،بەسە ئەو بێ باکیەت، گەمژە تۆ بە تەنها چیت بۆ دەکرێ هاا؟ چیت بۆ دەکرێ؟؟؟"
ڕووی لە خۆی کردم و بە تووڕەیی و هاوارەوە وتی.

منیش هیچم بۆ نەوترا تەنها بەبێدەنگی سەرم داخست بوو و بەرگریم لە فرمێسکەکانم دەکرد تا نەیەنە خوارەوە، هەستم بە دەستی هۆسۆک کرد بە توندی ڕایکێشام بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی و خۆشی سەرکەوت و دەستی کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە.

"من دڵنیام هەمووی بە هۆی منەوەیە، خێراتر بڕۆ"
وشەی کۆتاییم بە هاوارەوە وت.

"یونگی ئارام بەوە، بە تووڕەیی و هاوار هیچ شتێک چارەسەر نابێت"
هۆسۆک وتی بێ ئەوەی چاوی لەسەر ڕێگاکە لادات.

"بۆ ئێستا فەلسەفەم بۆ لێمەدە، خێراکە"
دووبارە بە هاوارەوە وتم، بە توندی پەنجەکانم دەترقاند و قاچم لە شوێنی خۆی دەجوڵاندەوە، جاربەجاریش دەموت خێراتر بڕۆ.

دوای کەمێک گەشتینە شوێنێکی زۆر بڵند و چۆڵەوانی منیش بە خێرایی هاتمە دەرەوە و لە ئۆتۆمبێلەکە و دەستم کرد بە هاوارکردن.

"تۆ چ گەمژەیەکی؟ تۆ کێی؟ بۆچی خۆت دەرناخەی؟ چیت لە ژیانمان دەوێت؟"
هەموویم بە هاوارەوە وت، هۆسۆک هاتە تەنیشتم وەستا.

لەناکاو چەند کەسێک من و هۆسۆکیان لە پشتەوە قۆڵبەست کرد و خستیانینە سەر ئەژنۆ، چەندی هەوڵماندا نەمانتوانی هەستینەوە لەناکاو کەسێک هاتە بەردەمم کە بە هیچ شێوەیەک باوەڕم نەدەکرد.

"ههههه بەخێربێیت،،،،مین یونگی"
بەڕێز جەنگ هاتە نزیکمان و وتی.

"ت...تۆ...چ...چیت...دەوێت؟"
بە شۆکەوە سەیرم کرد.

"ئازاری تۆ و دایکە فریشتەکەت"
خۆی نەوی کردە ئاستی من، کاتێک ناوی دایکمی هێنا زۆر پەست و تووڕە بووم.

"تۆ چ کارێکت بە دایکم هەیە؟؟"
پڕ بە دەنگم هاوارم کرد.

"هێواش منداڵ،،،بیهێنن"
لە کۆتا وشەی ئاماژەی بۆ پاسەوانەکان کرد.
بەڵام چی ببینم؟ جێنیان هێنا کە جەستەی لە خوێن دابوو، قژە نەرمەکەی پەرش و بڵاو ببوو، فرمێسکەکانی لەسەر گۆنا خڕو و ڕەنگ زەردەکەی وشکی کردبوو، توانای سەر هەڵبڕینی نەبوو تەنانەت سەیریش بکات.

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Where stories live. Discover now