✦✧✧ part 6 ✧✧✦

629 100 20
                                    

هۆسۆک چاویلکەیەکی ڕەشی لە چاو بوو و خەریک بوو لە ئۆتۆمبێلەکەی نزیک دەبوویەوە بەڵام لە ناکاو من چوومە پێشی وەستام.

"هۆسۆک"
بە دەنگی بەرز وتم.

"ئاااا، ئۆف کچێ ترسام، چیت دەوێت? "
بە بێزاری پرسی.

"یا تۆ ئەمڕۆ زۆر قۆز بوویتە"
بە زەردەخەنەیەکی شیرین وتم. ئەویش بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم، بێگومان سەری دەسوڕمێ چونکە من هیچ کات بە شێوەیەکی باش لەگەڵی نادوێم.

"تێک چوویت?"
هۆسۆک چاویلکەکەی بردە سەری و وتی.

"ئوپا تکایە من لێرە شارەزا نیم دەتوانیت تا ناو پۆل لەگەڵم بێیت?"
دەستەکانم لە پشتەوە تێک ئاڵاند و سەیری ئەرزەکەم دەکرد.

"باشە دەی دوام کەوە"
بە بێزاری وتی و پێشم کەوت. منیش بە دڵخۆشییەوە چوومە تەنیشتی ڕێم کرد، سەیری هەموو سووچەکانی قوتابخانەکەم دەکرد، واو پێناچێت هێندەش خراپ بێت. دوای کەمێک گەشتینە لای ژووری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، هۆسۆک وتی من نەچمە ژوورەوە ئەو تەنها خۆی دەچێت بۆ ئەوەی کاری گواستنەوەکەم بۆ بکات، ئۆف منی نەبردە ژوورەوە وا دەزانێت کارێکی شێتانە دەکەم، ئێستا وا لە بەرامبەر دەرگاکە وەستاوم. دوای دە خولەک هاتە دەرەوە و سەیری کردم.

"چییە?"
بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد.

"سەیرکە ناشیرین، بە بەڕێوەبەرەکەم وتووە قوتابییەکی شاز و باش و ئاقڵم بۆت هێناوە، شەرمەزارم نەکەیت ها?"
بە ڕوخساری جددی وتی.

"ئێ دە بۆ درۆت کرد?"
بە بێزاری چاوم سوڕاند، بەڵام هەستم کرد شەقێک بە سەرم کەوت.

"گەمژە ئەی بموتایە کەرێکم بۆتان هێناوە"
بە کەمێک تووڕەیی وتی.

"ئای دە بۆچی دەڵێیت کەر، من کەر نیم"
قۆڵەکانم لێک ئاڵاند و بە تووڕەیی سەیری هۆسۆکم کرد.

"بێدەنگ بە دەی، با بڕۆین بۆ پۆلەکەت"
وتی و دەستی کرد بە ڕۆیشتن منیش لە دوای ئەو دەڕۆیشتم، تا گەشتینە بەردەم یەکێک لە پۆلەکان و چووینە ژوورەوە، وا دیارە هێشتا زەنگی ژوورەوە لێی نەداوە، چووینە نزیک دوو کچ کە بەیەکەوە دانیشتبوون قسەیان دەکرد، یەکێک لە کچەکان سەیری کردین بە کەمێک شۆک.

"ئوپا? چی دەکەیت لێرە? بۆچی هاتییەوە? ئەی ئەم کچە کێیە لەگەڵت?"
واه هەمووی بەسەر یەکەوە وت.

"هێواش کچێ، ئەوە وێندییە خوشکە بچووکەکەی جاکسۆن، لەمەودوا لێرە دەخوێنێت"
منی بە دوو کچەکە ناساند.

"منیش ن/ت خوشکی هۆسۆک"
بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە وتی.

"منیش جووی هاوڕێی ن/ت "
بە زەردەخەنەوە وتی.

"خۆشحاڵ بووم منیش وێندی، هیوادارم ببم بە هاوڕێیەکی باش بۆتان"
منیش زەردەخەنەم گۆڕیەوە لەگەڵیان.

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora