منیش بە بێزاری لە شوێنی خۆم هەستام و سەیری کچەکەم کرد ئەویش بە ڕقەوە سەیری دەکردم.
"دەی کچم بڕۆنە ژوورەکەت لەوێ قسە بکەن تا باشتر یەک بناسن"
دایکی کچەکە وتی چونکە هەستی بە ڕقەکانمان کرد بەرامبەر بە یەک."وەرە"
کچەکەش بە بێزاری چاوی سوڕاند و وتی، دواتر ڕۆیشت منیش بە دوایدا چووم."ئەگەر حەزیان لێ نییە با نەڕۆن"
گوێم لە هۆسۆکی گەمژە بوو قسەی دەکرد." نەخێر کوڕم وا باشترە یەک بناسن"
دایکم وتی.
دوای کەمێک گەشتینە ژوورەکەی.👆ژوورەکەی
کچەکەش گڵۆپەکانی هەڵکرد و چووە سەر بێدەکەی دانیشت سەیری منی کرد بە مانای تۆش وەرە.
منیش چوومە بەرامبەری دانیشتم. بێدەنگی بە تەواوی دەستی کێشابوو بەسەر ژوورەکە، تا ئەو کاتەی من بێدەنگییەکەم شکاند."تۆ بەو هاوسەرگیرییە ڕازیت؟"
بێ ئەوەی سەیری بکەم وتم."بێگومان نەخێر"
بە ساردی وتی."ئەی کەواتە بۆچی دەیکەی؟"
لە کۆتاییدا سەیریم کرد ئەویش سەری هەڵبڕی و سەیری چاوەکانی کردم."خۆ بە دەست من نییە، ئەگەر وا بوایە هەر لە سەرەتاوە ڕێگریم دەکرد"
بە بێباکی وتی." ناوت چییە؟ وە تەمەنت چەندە؟"
بە بێزاری پرسیم هەر نا با کەمێک یەکتر بناسین."جۆنگ ن/ت، وە هەژدە ساڵم، ئەی تۆ؟"
چاوی لێم سوڕاند."پف کە مناڵی."
هەناسەیەکم دایەوە بە گاڵتەجاڕی." هممم، وەڵام"
هەستم دەکرد زۆر زۆر بێزار بوو." مین یونگی تەمەنم 23 ساڵە، من لە ئێستاوە چەند یاسایەک دەڵێم، پاش هاوسەرگیرییەکە دوای چەند مانگێک لێک جیا دەبینەوە، وە بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە خۆت تێکەڵ بە کارەکانم بکەیت، وە هەر کاتێک بچیتە شوێنێک ئاگادارم دەکەیتەوە، هەر شتێکیش بکەم بۆت نییە هیچ بڵێی"
بە هەڕەشەوە وتم.
YOU ARE READING
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
Non-Fiction- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021