بە شۆکەوە مۆبەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە و چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسک و بە چاوێکی بێ تاوان سەیری کردم.
"یونگی...یونگی تۆ باشی؟ چی بووە؟"
وتم بە نیگەرانییەوە."باوکم لە ئۆفیسەکەی کوژراوە!!!"
زۆر بە نزمی وتی و فرمێسکێک لە چاوە پشیلەییەکەی کەوتە خوارەوە."چییییییی؟"
منیش شۆک بووم بەڵام بۆ ساتێک قسەکانی باوکم بیر کەوتەوە، دڵنیا بوومەوە کە هەمووی کارە پیسەکانی باوکمە....باوکم بکوژە....بکوژ!!! خۆم بۆ نەگیرا و دەستم کرد بە گریانێکی بێدەنگ بۆ حاڵی پەرێشانم."باوکم کوژرااااااااا"
بە هاوار و گریانەوە وتی و هەرچی دەکەوتە بەر دەستی دەیشکاند و فڕێی دەدا."یونگی تکایە بوەستە، یونگی"
هەوڵی ئارامکردنەوەم دەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبووم."من تۆڵەی باوکم دەکەمەوە"
بە چاوێکی تیژ سەیری کردم بووە هۆی ئەوەی کەمێک ترس ببێتە میوانی دڵم."ب..باشە ت...تەواو تۆڵە بکەوە، ب..بەڵام بۆ ئێستا کەمێک ئارام بەوە"
بە هێمنی نزیکی بوومەوە."من چۆن ئارام ببمەوە"
بە گریانەوە پشتی بە دیوارەکە دا و خۆی خشاندە سەر زەوییەکە. زیاتر لێی نزیک بوومەوە و لەسەر ئەژنۆ لە تەنیشتی دانیشتم و بە هێمنی کردمە باوەشم و دەستم بە قژە نەرمەکەی دا دەهێنا ئەویش بەردەوام بوو لە هەنسک دان."شششش تەواو تێدەپەڕێت، هەموو شتێک باش دەبێت"
بە دەنگی لەرزۆکەوە وتم."هیچ شتێک باش نابێت تا تۆڵە نەسەنمەوە"
بە بێهێزیەوە وتی.لە گۆڕستان
ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆش و دڵتەزێن بوو بۆ هەموومان، هەمووان بە فرمێسکەکانیان خەمباری خۆیان دەردەبڕی بۆ ئەو جەستە بێ گیان و بێ هەستەی کە تێکەڵ بووە بە خاک و خۆڵ، هههه باوکمیش لێرە ئامادەیە، بە چاوی پڕ لە ڕق و کینە سەیری دەوروبەری دەکرد خۆی و زەردەخەنە فیزاوییەکەی، جار بە جاریش سەیرێکی خاتوو مینی دەکرد کە چۆن ڕووخاو و تێکشکاوە. من و دایکم و باوکم و هۆسۆک لە لای یەکتر وەستابووین، یونگی و دایکی و جاکسۆن لای یەک وەستابوون.
"یونگی دەزانێت کێ کوشتوویەتی؟"
هۆسۆک بە چرپەوە وتی."نا بەڵام بەردەوام دەڵێت تۆڵەی دەکەمەوە"
بە هەمان تۆن وتم."جا کە نەزانێت کێیە چۆن تۆڵە دەکاتەوە؟"
جاکسۆن وتی بە دەموچاوی پرسیاری."ئەو دەڵێت دەیدۆزمەوە و تۆڵەی دەکەمەوە"
وتم بە داخەوە."تۆڵە سەندنەوە شتێکی باش نییە"
جاکسۆن وتی.
ESTÁS LEYENDO
𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆] ✔️
No Ficción- تۆ چۆن توانیت بەشداری ئەو پیسییە بکەیت لە کاتێکدا کە ئاشقم بوویت. - بمبەخشە تکایە بمبەخشە. Bts / min yoongi Start : 2 / 9 / 2020 End : 6 / 2 / 2021