✦✧✧ part 7 ✧✧✦

661 114 33
                                    

دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و هۆسۆک هاتە ژوورەوە.
هات لە بەرامبەر من لەسەر بێدەکە دانیشت.

"لێم تووڕەیت گیانی ئوپا؟"
بە زەردەخەنەوە سەیری کردم.

"خۆ من لێت تووڕە نەبووم، ئەسڵەن ئەو مافە بە خۆم نادەم کە لێت تووڕە بم"
سەرم داخست بوو ئەو قسانەم دەکرد.

"ئا دەی سەرت بڵند بکە بزانم، تۆ خوشکە خۆڕاگرەکەی منیت، ئەو کچە بە هێزەی بەرگەی هەموو شتێکی دەگرت، ئەو کچەی کە لە بەردەم هیچ بەربەستێک چۆکت دانەدا، ئێستاش کەمێک هەوڵ بدە خۆت بگونجێنیت تا کاتی جیابوونەوەتان، من دەزانم تۆ دەتوانی هەموو ئەوانە بکەیت، وایە؟"
قسە هیوابەخشەکانی هۆسۆک تیشکی هیوای خستە دڵم، منیش زۆر بە تەرکیزەوە گوێم بۆ گرتبوو، لە ناکاو بیرۆکەیەکی شەیتانی بۆ هات زەردەخەنەیەکی شەیتانانەم کرد و سەیری هۆسۆکم کرد.

"ئوپا"
دەموچاوم ڕێک ئاوا بوو.😈

"کچێ شێت و وێت من وتم خۆڕاگربە نەموت ببە بە فیلمی ترسناک"
وایوت بە ترساوی.

"هههههههه، ئوپا من بیرۆکەیەکم هەیە"
زەردەخەنە شەیتانیەکە هێشتا لەسەر ڕووخسارم بوو.

"ئا دەی بیڵێ بزانم چییە"
چاوی بزکردەوە.

end n/t pov

yoongi pov

هەر کە گەڕامەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ چوومە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست، بیرم لە ئەمڕۆ دەکردەوە، ن/تی بەستەزمانیش خۆ بە ویستی خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ من ناکات، من وا هەست دەکەم ئێستا ڕقم بەرامبەری کەمی کردووە دەتوانین بڵێین هەر نەماوە، بەڵام نابێتە هۆی ئەوەی واز لە جێنی و خۆشەویستییەکەی بێنم، من تەنها جێنیم خۆش دەوێت و بەس، بەڵام نازانم بۆچی کە ئەمڕۆ بە ن/تم وت خۆشەویستم هەیە ئازارێکی وەک بروسک بۆ دڵم هات، بەڵام من دڵنیام کە ئەوە خۆشەویستی نییە تەنها لەوانەیە دڵم بۆی بسوتێ. لە ناو خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە بە دەنگی دایکم.

"کوڕم ئەوە هێشتا خۆت نەگۆڕیوە؟ ئای تۆ چەند تەمبەڵی، ئەی دوو ڕۆژی تر چی دەکەیت لە ماڵی
خۆت"
وتی و بەرەو ڕووم هات.

"دایکە من چیمە؟"
وتم بێ ئەوەی سەرم بەرز بکەمەوە.

"چیتە کوڕم نەخۆشی؟"
بە نیگەرانییەوە دەستی لەسەرم دانا.

"بەڵێ دایکە دڵم نەخۆشە."
خۆشم ئاگاداری خۆم نەبووم کە چی دەڵێم.

"شتێکی خراپ بووە؟"
وایوت و لە تەنیشتم دانیشت.

"دایکە من جێنیم خۆش دەوێت، بەڵام...هەستێکی نوێم هەیە بەرامبەر بە ن/ت"
لە کۆتاییدا سەیری دایکم کرد.

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Where stories live. Discover now