✦✧✧ part 20 END ✧✧✦

888 116 77
                                    

End pov n/t

yoongi pov

دوای ئەوەی ن/ت بە هێزێکی زۆرەوە پاڵی نام کەوتمەوە سەر زەویەکە و بە هۆی ئازاری جەستەم چاوم داخست بەڵام لەناکاو دەنگی گوللە بەر گوێم کەوت بە هێواشی چاوەکانم کردەوە.

ن/ت لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو و خەڵتانی خوێن بوو بوو، بەڕێز جەنگ دەستی دەلەرزی و چەکەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە و لێی دوور کەوتەوە.

"ن..نەخێر...ن...نابێت"
بە نزمی و چاوی پڕ فرمێسک وتم.

"نننننننن/تتتتتتت"
هۆسۆک هاواری کرد و ڕایکردە لای ن/ت و لە باوەشی گرت و دەستی بە قژی دا دەهێنا و دەگریا.

"دەستتان بەرز کەنەوە هیچ ڕێگایەک نەما بۆی بڕۆن"
لەناکاو دەنگی پۆلیسێک هات، پاسەوانەکان هەمووان خۆیان دا بە دەستەوە جگە لە بەڕێز جەنگ.

"یونگی،،،،بیرت نەچێت بە دایکت بڵێ ئێستاش خۆشم دەوێت"
زەردەخەنەیەکی سەرکەوتووانەی کرد لە ژێر چاوە ڕقاوییەکانی من و یەکسەر خۆی لە شوێنە بڵندەکە هەڵدا بووە هۆی شۆکی هەموومان.

منیش بە بێهێزیەوە هەستامەوە و چوومە نزیک هۆسۆک و ن/ت، بە هێواشی ن/تم لە هۆسۆک وەرگرت و لە باوەشم گرت و هەستامەوە.

"تکایە....ن/ت تۆش جێم مەهێڵە....ئێستا من تەنها تۆم هەیە لێم تێبگات....تکایە تۆش مەڕۆ....من خۆشم دەوێیت"
بە هێواشی ڕۆیشتم تا گەیشتمە بەردەم ئەمبوڵانسەکە و ن/تم بردە ناوی.
.
.
.

هێشتا بە هۆش خۆی نەهاتۆتەوە، نزیکەی چوار ڕۆژە بێهۆشە، بەڵام من بە بەردەوامی دەستەکانیم چۆڵ نەکردووە نەک هەر تەنها لای بم، بەردەوام دەگریم بۆ حاڵی خۆمان، بارودۆخم هیچ باش نییە ئەو چوار ڕۆژە تەنها ئاوم خواردۆتەوە، هێشتا خوێنی ن/ت بە جلەکانمەوەیە، تاکە کاری من ئەوەیە بگریم و ڕێگا بۆ فرمێسکەکانم خۆش بکەم. هههه تازە هەستم کردووە کە خۆشم دەوێت.

ئەمڕۆش وەک چەند ڕۆژە لەسەر کورسییەکەی تەنیشت بێدەکەی ن/ت دانیشت بووم و سەرم لەسەر دەستی دانابوو، هەنسکەکانم ژوورەکەیان پڕ کردبوو.

"ی..یونگی"
گوێبیستی دەنگێکی زۆر نزم بووم، سەرم بڵند کرد بۆ ساتێک وامزانی تەنها خەیاڵ بوو بەڵام نەخێر ئەوە ن/ت بوو کە بە زمانە بێهێزەکەی تاکە ناو کە دەهێنا سەر زاری ناوی من بوو.

زۆر زۆر دڵخۆش بووم بە ڕادەیەک وەک شێت پێدەکەنیم، بە خێرایی چوومە دەرەوە هەمووان بە سەرسامی لێیان دەڕوانیم.

"ن/ت بە هۆش خۆی هاتەوە"
گریان و پێکەنینم تێکەڵ کردبوو. دایکی لە خۆشیان دەستی کردبە گریان، دایکم خەریکی ئارامکردنەوەی بوو هەروەها جووی و وێندیش زۆر دڵخۆش بوون.

To już koniec opublikowanych części.

⏰ Ostatnio Aktualizowane: May 06, 2021 ⏰

Dodaj to dzieło do Biblioteki, aby dostawać powiadomienia o nowych częściach!

𝐀𝐛𝐮𝐬𝐞𝐝 [𝐌.𝐘𝐆]  ✔️Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz