کاتژمێر 7:00 شەو"Zoya
یەکێک لە پاسەوانەکان منیان هێـنایە ئێرە،تا بڵێیـت ژورێکی خۆشە نازانم بەڵام ئەو ژورە ژورێکی ئاسای
نیە بەڵکوو هەر بەتەواوەتی لە ژوری پاشایەتی ئەچێ
ژورێکـی زۆر گــەورەیە....نازانــم کە جاکسۆن بۆچـی منی لێرە لەلای خــۆیدا هێشتەوە،بەڵام ئەوە هەلێکـی زۆر باشە تاوەکــوو کە بتوانـم لەناوی ببەم.پاش کەمێک پاسەوانێک هاتە ژورەوە..
تکایە لەگەڵ مندا وەرە خانمەکەم،گەورەم ئەیەوێت کە تۆ ببینێت"پاسەوانەکە وتی و کەمێک خــۆی چەماندەوە لەلای دەرگاکەوە وەستابوو چاوەرێی
من بوو تاوەکوو لەگەڵیدا برۆم،لەگەڵـیدا رۆیشتم
و منـی بــردە لای دەرگایەکـی گەورەو کە درێـژی دەرگاکە پێنج بەقەد دەرگاکانی ئێمە ئەبوو،بەڵام
ئێرە کۆشکێکی زۆر خۆشە زۆر زۆر گەورەیە.پاسەوانەکە منی بەتەنهـا جێ هێشت و وە وتی ? بچمە ژورەوە و خۆی رۆیشت.هەر بــەردەوام بـووم لە سەیرکردنـی چواردەوری خــۆم،لەدەرگاکەمدا و
کە گوێم لێبوو کەسێک وتی وەرە رۆیشتمە ژورەوە
بەڵام شۆک بووم من بە ئەو ژورەم ئەوت گەورە کە
منی لێبووم کەچــی ئێـرە سێ جــار بەقەد گــەرەی ئەوێیە،بەهەنگاوە بچوکەکانــم رۆیشتمە ژورەوە و
بینیم کە جاکسۆن لەلای پەنجەرەکەوە وەستابــوو سەیــری دەرەوەی ئەکــرد و دەستەکانــی خـۆشـی لەدواوەی گرتبوو،هەرکە ئەوم بینی چاوەکانـم سور هەڵگەران دوبارە لە تورەی بینینیدا،تەواوی ژیانــی منــی تـێکــدا،بــەهــۆی ئــەوەوە بێبـەش بــووم لــە خۆشەویستی دایک و باوکمدا و تـەواوی خـۆشــی منداڵێمی تێکدا،ماوەی هەژدە ساڵە نەفرەت لەخۆم ئەکەم کە بــەم شێوەیــە ژیاوم ئەویــش هەمــووی بەهۆی جاکسۆنەوەیە،من هەرگیز ئەو شەوە ناخۆشە
لەبیر ناکەم کە بەتەنهــا لێرەدا بووم بەبێ بونی هیچ
کەسێکە بە تەنهــا وە هەرگیز ئەو شەوە لەبیر ناکەم کە چەندێک ترسام،دڵنیابە کە من تۆڵەی ئەمانەت لێ ئەکەمەوە بەرێز جاکسۆنی نەفرەتــی...وەرە نزیک منەوە
"جاکسۆن وتی و منیش هەر لەشوێنی خۆمدا وەستابووم پاشان کەمیک رۆیشتمە نزیکیەوە،بەڵام دوبارە وتی کە نزیکتر ببمەوە بۆیە منیش کەمیکی تریش نزیک بوومەوە جاکسۆن هەر رووی لەلای پەنجەرەکەوە بوو.پاشان ئاوری دایەوەو سەیری کردم منیش سەیری چاوەکانیم ئەکرد،چاوەکانــم ئاگریان لێ ئەباری لە تورەیدا،پاشان جاکسۆن پێکەنی بەدەنگی بەرز و
منیش هەر لە شوێنی خۆمەوە بە تورەیەوە سەیریم ئەکرد چاوم بریبەوە چاوەکانی تەنانەت بۆ یەک چرکەش لە بینینیدا لامنەدا.جاکسۆن چەند هەنگاوێک هاتە نزیک منە تاوەکـوو تەنهـا چـەنـد ئینجێــکمان بەینبوو تاوەکوو بەر یەک بکــەویــن،جــاکـسۆن زەردەخــەنە روخـساری جــێ نەدەهێشت ئەمەش زیاتر منی تورە کرد ویستـم کە برۆم بۆیە هەنگاوێک گەرامەوە دواوە تاوەکــوو کە
برۆم بەڵام یەکسەر چاوەکانـم تاوەکـوو دوا ئاست کرانەوە دڵم دەستی کرد بەخیرا لێدان هەرکە خۆم بینیەوە لەناو باوەشـی جـاکسۆندا و دەستێکـی لە کەمەرمدا ئاڵاندبوو روخساری نــزیک کــردبۆوە لە روخسارم و منیش سەرم لای سینگیەوە بوو،یەکسەر
بەبێ بیر کردنەوە ویستـم کە خۆم بهێنمە دەرەوە لە نێو باوەشیدا بەڵام رێگری لێکردم...
YOU ARE READING
مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓
Romanceئـایــا مــن هـەڵــە بــووم کـــە تــاوانبــارێــکــم خــۆش ویــسـت!! 24/3/2021 12/5/2021 End