«14»

665 104 285
                                    

دوای ســـێ مانگ....

کاتژمێــر08:55 شەو...

"Zoya



شەوێکـی زۆر هێمن تەنانەت ئەمشەو دەریاش هێمنە
هەمـوو شەوێــک دێمە ئێـرە و سەیــری کـەنـار دەریـا ئەکەم تەنهــا بۆنی دەریا ئاسودەیــم پێ ئەدات وەک
ئەوەی لە هیچ شوێنێکـی تر نەتوانــم هەناسە بــدەم لێــرە نــەبێــت!!بــەڵام لـە راستـیدا لێــرەش هــەسـت بەئاسودەی ناکەم!!هەست ئەکــەم شتێـک کەمە لەمـن
بەڵام چییـــە..؟!!




سێ مانگ پێش ئێستا هاتمە دەرەوە لەو خــانوەدا!!
بەبێ بیرکردنەوە رۆیشتــم و رێگای ماڵەوەم گرتە بەر!!
هەستـم ئەکرد ئەوشەوە منیش مردم لەلای جـاکسۆن!! بەڵام ئەبوایـە ئێستا من زۆر دڵ خـۆش ببـم ئــەبوایە
من ببــم بە دڵخۆشتریـن کەس بەوەی توانیم بگەم بە ئامانجەکەم و تۆڵەی خــۆم بکـەمەوە بەڵام بۆچیی دڵ خۆش نیـم!!بگرە زۆر لەجــاران دڵ تەنگترم!!




ئێستاش هەمــوو رۆژ ئەرۆمە یاری بۆکسێن،وەكــوو وتـم من مامۆستای یاری بۆکسێنــم بەڵام ئیتر هیــچ هێزی هیچ کارێکــم نەماوە بەڵام لەبەر پورم ناچـارم کاربکەم تاوەکـوو بژێوی ژیانـمان پەیدا بکەین،

جــۆنگکــــوک هــەمــوو رۆژ بــەبــەردەوامــی داوای هاوسەرگیرم لێ ئەکات بەڵام من رەتــی ئەکــەمەوە!!
تەنانەت ناشزانم بۆچی رەتی ئەکەمەوە!!من هەستــم هەبوو بۆ جۆنگکوک لەوە دڵنیـام بــووم بەڵام ئێستــا هەست ئەکەم ئەو هەستە نەماوە جگە لەوەی ئێستـا
منیش وەکــوو ئەو بۆتـم بەمامۆستا بەڵام ئەو پێشتـر
مامۆستای من بوو و من لەبــەر دەستــی ئــەودا فێـر بووم....جۆنگکوک زۆر گرنگە بۆمن وەکـوو هاورێیەک
نەک زیاتر
.

.

.

کاتژمێــر10:20..

گەرامەوە ماڵەوە و بینیــم پورم لەژورەکەیدا خەوتبوو
بەتانیەکەی سەریـم کەمیک راکێشــایە سەری تاوەکـوو سەرمای نەبێـت و ماچێکم لەنێو چەوانیدا جـێهێشت و هاتمە دەرەوە دەرگاکەی ژورەکەیم بەهێواشی داخست بۆ ئەوەی هەڵنەستێت...رۆیشتمـە چێشــت خــانەکەوە و پەرداخێک ئاو بخــۆمەوە بەڵام هــەستـم بــە جوڵەیەک کرد لە باخچەی حەوشەکەمان هات یەکسەر بەرەو حەوشەکە رۆیشتــم و چــاوم گێــرا بە هەمــوو لایەکدا بەڵام کەســم نەبینـی  هاتــمەوە ژورەوە و لەسەر جێگاکەم درێژ بــووم و دوبـارە وەکـوو هەمــوو شەوێک سەیری بنمیچــی ژورەکـــەم ئەکــرد و دوبــارە تەواوی ژیانـم کەوتەوە یاد....وام لێهاتوە هەست بکەم نەخۆشی دەروونیــم هەییە!!یەک یەک چوارگۆشەکانی بنمیچەکەم ئەژمـارد!!هەرکــە تەواو ئەبــووم دوبــارە و دوبارە دەستــم پێئەکردەوە وادیارە من بەتەواوی شیت بۆتـــم.


تەنانــەت ئێستــاش ئەمـــەوێــت خــۆم بدزمــەوە!! لــەبیرکردبەوە لە ئەو!!نامەوێت بیری لـێ بکەمەوە!! بەڵام دڵــم گــوێ بەمن نــادات و بەبەردەوامی هەمــوو هۆش و بیرم لەلای ئەوە!!ئەبێـت کە ئاوا بەجێم هێشت چ هەستێکی هەبووبێـت!!ئاوا لەناو ئازاردا لەناو خوێندا بەتەنهـــا بەجێــم هێشت،تەواوی رۆژ من تەنهــا بیــر لە جاکسۆن ئەکەمەوە!دڵنیام ئێستا زۆز دەمێکە ئەومردوە
من چـەقۆکەم زۆر بەخراپی کێشـا بەدڵیــدا وە ئەوەش بەدڵنیایەوە ئــەی کوژێت!وەکــوو ئەو هەستێک لەناخی منیشدایە خــەریکە مــن ئەخـوات!!ئێستــا خەریکە ئەو هەستە لەوە پەشیمانــم ئەکاتەوە کە هەوڵـی کــوشتنی جاکسۆنـمدا!!جــاکسۆن تەوای ئــەو رۆژانەی منــی لابووم تەنهــا گرینگی بەمن ئەدا زۆر باش بوو لەگەڵمدا
وە ئەوەشە زیاتر ئازارم ئەدات جــاکسۆن لەگــەڵ مندا کەسێکی زۆرباش بوو ئەتوانــم بڵێــم دوای هەژدە ساڵ
ئەو خۆشی بەمن نیشان دا ئەو دڵ خــۆشی کــردم ئەو
دڵی منی خستە کار دوبارە  ماویەکەی زۆر ئەبـوو لە
کار کەوتبوو....ئەو دڵ خــۆشیەی جـاکسۆن بەمنــی دا هیچ کەسێک بەمنی نەدابوو وە درۆ ئەکەم گــەر بڵێــم لەلای ئەو هەستــم بە ئاسودەی نەئەکــرد!!
.

مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓Onde histórias criam vida. Descubra agora