کاتژمێر 3:15 شەو....
"Zoya"
ئاهـــ...
"وتـم بەهاوارەوە و خێرا هەڵسامەوە.. هەروەکـوو هەمــوو شەوێک دووبارە کابوســم بینیــەوە...دەی..!دەی هێمن ببەوە،دەی تکایە دەی هەمــوو شتێک زۆر باشە دوبارە هێمن ببەوە...
"وتــم و دەستــم کرد بەگریان،چاوەکانــم پربوون لە فرمێسک...من هێشتا لەدایكــم تێر نەبووم بەڵام مردن لێی بردم،ئاخر بۆچی
بۆچی دەبێت ئاوا بێت،بەبێ مردنی خۆی ئەو بمرێت
تەنهــا بەهۆی هاتنـی مردنەوە کە هەمــووانی کوشت...
من تۆڵەت لێ ئەکەمەوە مردن بەڵێن بێت
"وتــم و مستێکــم کێشا بە سیسەمەکەدا.(18) ساڵ تێپەریوە ئێستا تەمەنــم (25)ساڵە،من ئێستا بەتەواوەتی گەورە بۆتـم بەڵام چ گەورەبوونێک..!
ماوەی هەژدە ساڵە من وەکــوو کەسێکــی بریندار ئەژیــم،کەسێکــی پر لەرق،تەواوی ژیانــم بە ئازارەوە بەرێ کرد بەبێ وتنــی هیچ یەک لە ئازارەکانــم و باسکردنیان بۆ هیچ کەسێک،بەتەنهــا هێشتنەوەیان لە ناو ناخــی خۆمدا هێشتومنەتــەوە.ئــەوەش زیاتر تورەیــەکەی لە ناخــمدا پەرەپێداوە ...،
پەرداخێک ئاوم خواردەوەو لەسەر جێگاکەمدا درێژ بوومەوە تەواوی ژورەکەم زۆر تاریک بوو و سەیری
سەر سەقفی ژوورەکــەم ئەکرد.تەنهــا بخەوەو خۆت بۆ تۆڵە کردنەوە ئامادە بکە!!
"وتــم و بەهێمنی چاوەکانــم داخست....,
کاتژمێر 6:55 خولەکی بەیانی.....
زەنگی ئاگادارکردنەوەکە لێیدا و یەکسەر خەبەرم بۆوە و بێدەنگــم کرد،هەڵسامەوە و بەرەو گەرماوەکە رۆیشتم و دەست و دەمــوو چــاوم شۆرد و پاشان جلەکانــم گۆری پانتۆڵێکــی رەش و فامیلەیەکی رەشــم لەبەر کرد و پرچێشــم لەسەرەوە بەست....بەبێ نانخواردن رۆیشتمە دەرەوە بۆ راهێنان.
ماوەی پێنج ساڵ ئەبێت کە لە یاری بۆکسێندا کار ئەکەم و ئێستا من مامۆستای بۆکسێنــم ،وە من ئێستا زۆر زۆر بەهێزم تەنهـــا ئەمەوێت زیاتر بەهێز ببم لەهەمــوو روێکەوە تاوەکــوو بتوانــم کە بەسەر پاشای مردندا سەر بکەوم ئەبیت کە بەهێز ببــم،من هیچ نامەوێت کە بژیــم تەنهــا ئەمەوێت کە پێش ئەوەی کە بمرم ئەوا پاشای مردم بکوژم بۆیە تاوەکــوو تۆڵەی دایک و باوکم و هەمــوو ئەو خەڵکانە بکەمەوە کە بەهۆی ئەوەوە مردون.
من بۆماوەی هەژدە ساڵ ئەبیت کە لەلای پورمدا ئەژیــم،ئەویش بەتەنهــا ئەژیت وە هاوسەرگیریشی نەکردوە،تەنهــا من و پورمین کە ئەژیــن لەماڵەکەدا.
من نەمخوێنــد تەنهــا دووساڵ رۆیشتمە قوتابخانە بەڵام دواتر وازم هێنــا نەم ئەتوانی بەو هەمــوو خەمەی سەر شانمەوە بشخوێنــم هەر بۆیەش وازم لە خـوێندن هێنا پورم ئەمەی زۆر پێ ناخۆش بوو بەڵام من هەر نەمتوانی کە بەردەوام بــم لەخوێندن.رۆژ بەرۆژی گەورەبوونــی تەمــەنم ئازارەکــانم گەورە دەبــوونم دەی خۆزگــە ئەورۆژە منیش بمردبایەتم...
کە تەمەنــم بوو بە دەساڵ پوورم هەمــوو شتێکی دەربارەی پاشای مردن بۆم باس کرد....وە من لەورۆژەوە چاوەرێــم تاوەکــوو کە پاشای مردن ببینـوو
بەدەستەکانی خۆم لەناوی ببەم.____
کورتە زانیاریەک لەسەر کەسەکان.....
کیـم زۆیا"تەمەنی 25 ساڵە و کچێکی زۆر جوانە و لە لای پوری ئەژیت لەوکاتەوە کاتێک کە تەمەنی تەنهــا حەوت ساڵ بوو،تاکە ئامانجی تۆڵەکردنەوەیە لە پاشای مردن وە مامۆستای یاری بۆکسێنە.
پاشای مردن"گەورەتین باندی مافای هەیە خاوەنی زۆرتریـن پاسەوانە،ئەو شوێنەی کە لێی دەژیت جگە لەخــۆی و پاسەونەکانی و خزماتکارەکان هیچ کەسێکی تری لێناژیت هەر کەسێک ببینیت ئەوا بەبێ هۆکار ئەی کوژێیت،تەواوی ئەو کەسانەی کوشتوە کە خەڵکی شوێنەکەیان بوون بەڵام تەوای کات ئاوا نیە کەسێکــی هێمنیشە هەندێک جار بەڵام زۆربەی کات حەز بە کوشتنی کەسەکان ئەکات خۆشی لێوەر ئەگریت...تاوەکــوو ئێستا زۆرترین خەڵکی کوشتوە بۆیەش ناوی پاشای مردنی لێنراوە.
لەپارتەکانی داهاتوو زانییاری تەواوی ئەدەم لەسەری
______
تکایە ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن و رای خۆتان جێ بهێڵــن لەسەر ئەم پارتە😍🌙
YOU ARE READING
مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓
Romanceئـایــا مــن هـەڵــە بــووم کـــە تــاوانبــارێــکــم خــۆش ویــسـت!! 24/3/2021 12/5/2021 End