«11»

706 105 74
                                    

بەیانــی..

کاتژمێر 8:00

"zoya


هەڵسامەوە و بەرەو گەرماوەکە رۆیشتــم دەست و دەم و چــاوم شــۆرد و تەنورەیەکی کــورتی رەنگ رەش و فامیلەیەکــی رەساسیــم لەبەرکرد لەگەل کالەیەکی سپی و پرچیشــم لەسەرەوە بەست و مەیکەپیکی سادەشــم کرد و رۆشتمە دەرەو لە ژورکەی جاکسۆندا و بەرەو هۆڵەکەرۆیشتــم  نانی بەیانی بخــۆم بەڵام جاکسۆن لەوێ نەبوو!!لەیەکێک لە پاسەوانەکانــم پرسی وتیان بۆکار رۆیشتۆتە دەرەوە چونکە کاری هەبـوە بۆیەش رۆشتبوە دەرەوە بەبێ ئــەوەی  ئاگادارم بکاتەوە..بەهەرحاڵ هیچ گرینگ نیە بۆکــوێ ئەروات با بروات تەنهــا بالەمن دور بیت هیچیترم ناوێت!!،من پێویستە  بەزوترین کات کارەکەم تەواو بکەم و لێرە برۆم بەپێی پێویست لێرەدا مامەوە بۆیە واباشترە بــرۆم  ..دڵنیان رۆژێک هەمــووان شانازی بەمنەوە ئەکەن  توانیــم پاشای مردن بکوژم!!


بەهەرحاڵ هەمــوو ئەو هەستە نەفرەتیانە لەناو ئەبەم  بەباشی بیر لــە جــاکسۆنە نەفرەتیە ئەکــەنەوە!!
لەوانەیە لەگەڵ مندا باش بێت!!


پاش کەمێک مەیلا هات..

بەیانی باش چی ئەکەیت وابەتەنیا دانیشتویــت،وە بەرێز جاکسۆن زوو رۆیشتە دەرەوە"مەیلا وتی و لەلای منەوە دانیشت منیش دەستــم کردبوو بە نان خواردن

ئاا بەیانی تۆش باش،ئایا جاکسۆن کاتژمێر چەند رۆیشت..؟"وتــم و بەردەوامیم دا بەخواردنەکەم.



کاتژمێــر 4:00 بەیانی رۆیشت"مەیلا وتی و بەراسی منی شۆک کرد کەسێکی وەکــوو جاکسۆن چــۆن لەو کــاتەدا هەڵدەستێت وە بۆچــی چ کارێکــی ئەوەنــدە گرینگـی هەیە.

ئــۆوو،واتا ئاوا زوو بەڵام بۆچی ئاوا زوو...؟"وتــم و سەیری زۆیام کرد.

یانی بۆتۆی باس نەکردوە..!"مەیلا وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە.

چیی باس بکات!! من ماوەیەکی زۆر نیە لیرەم وە جاکسۆنیش هیچــی باس نەکــردوە"وتــم و سەیــری مەیلام کرد.

جاکسۆن هەمــوو هەفتەیەک رۆژێک ئەروات بۆسەر گۆری دایک و باوکی،بۆیە زۆر زوو ئەروات بۆ ئەوەی زۆرترین ماوە لــەوێ بمینێتەوە تەنــانەت ئەمــرۆ درەنگیش رۆیشت وادیارە  لەبەر تۆ ئاوا درەنگ رۆیشتوە نەیویستوە لەتۆ جیاببێتەوە بۆیە ئاوا درەنگ رۆیشت"مەیلا وتی.


بۆچی لەکەیەوە دایک و باوکی جاکسۆن مردون؟! "وتــم و سەیری مەیلام کرد.


ماوەی هەژدە ساڵە!!"مەیلا وتی و منیش شۆک بووم هەژدە ساڵ واتا لەوکاتەوەی  دایک و باوکی مــن مردون دایک و باوکی جاکسۆنیش مردون بەڵام ئەمە
چۆن ئەبێی واتا ئەوانیش....نانا واتا بێگومان نابێت کە جاکسۆن خۆی دایک وباوکی خۆی کوشتبێت نا ناخێر!!


مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓Where stories live. Discover now