ساڵــی1982....
دەی دەی زوو خێرا رابکە پێویستە تــۆ بشارمەوە"دایکــم وتی و قۆڵــی منــی بەدوای خۆیدا رائەکێشا..
دایکە قۆڵــم ئازاری هەیە"وتــم بەدەنگە هێمنەکەمەوە.
ببورە کچەکەم بەڵام پێوسیتە کە تۆ بشارمەوە"
دایکم وتـی و کەمێک دەستــی منــی شلکردەوە و بەڵام هەر بەردەوام بویــن لە راکردن و دایکــم سەیری هەمــوو شوێنێکــی ئەکرد هەر بەردەوام بوو لە راکردن و چاو گێرانی بەدەوری خۆیدا و شڵەژاوی پێوە دەر دەکەوت..من باوکــم ئەوێت دایکە"وتـم بەگریانەوە.
بەڵام منیش باوکــتم نەدۆزیەوە لەوانەیە ئەویش مردبێت،بەڵام من ئێستا پێویستە کە تۆ بەباشــی بشارمەوە،..ئاهــ ئێرە زۆر باشە دەی وەرە ئێرە درێژ ببە"دایکـم وتی و منیشی لەژێر دارێکدا درێژ کرد و
گەڵای دارەکانــی ئەیا بەسەرما تاوەکوو کە هیــچ بەشێکــی جــەسەتەم دیار نەمـا جــگە لەروسارم و ئەو هەر بەردەوام لە سەیرکردنــی چواردەوری...بەڵام دایکــە بۆچــی من لێــرە ئەشاریتەوە..؟"وتــم و سەیری دایکــم ئەکرد کە زۆر شڵەژاو دیاربوو ترسێکی لەچاوەکانیدا بەدی ئەکرا و هەر بەردەوام بوو لە سەیرکردنی چواردەوری خۆی وەکـوو ئەوەی کە لەدوای کەسێکدا بگەرێــت.
سەیرکە کچەکەم جوان گوێ لەمن بگرە،من ئێستا ئەرۆم بەڵام نەکەیـت کە لێرەدا بێیتە دەرەوە،لێرە بمێنەوە تاوەکــوو شەو دادێت ئەوکاتە هەمـوو شتێک
هێمن ئەبیتەوە ئەوکاتەش وەرەدەرەوە و برۆ بۆلای پورت لەشار نەکەیــت کە لێرە بمێنیەوە،ئەو ئەگەرێتەوە بۆیە نەکەی کە لیرە بمێنیەوە،چونکە ئەوان ئەگەرێنەوە"دایــکم وتی فرمێسک لە چاوەکانیدا کۆببــۆوە..کێ ئەگەرێتەوە دایکە...؟"
وتــم و سەیری دایکـم ئەکرد.مــردن ئــەگـەرێتەوە"
دایكــم وتی.مــردن کێیە...؟"
وتــــم بەڵام دایکــم هیچ گوێی بەمن نەئەدا،قۆڵــم زۆر ئازاری هەبوو دایکـم زۆر بەتــوندی گرتبووی.تۆ برۆ بۆلای پورت ئەو بۆت باس ئەکات،من ئێستا ئەبێت کە برۆم،لەوانەیە ئیتر من نەبینیتەوە،بەڵام تەنهــا ئەوەندە بزانە کە من و باوکـت تۆمـان زۆر خۆش ئەوێت،بۆیە تکایە ئاگاداری خــۆت بە و زۆرتریــن هەوڵی خۆت بدە کە بمێنیتەوە لە ژیان
نەکەی کە لێرە بێیتە دەرەوە،من ئێستا ئەرۆم بەڵام لەوانەیە کە هەرگیز نەت بینەوە،بۆیە ئاگاداری خۆت بە
هەر شتێک رویدا نەکەیت کە لیرە بێیتە دەرەوە باشە
بۆکۆتا جار بەقسەی دایکت بکە باشە"
دایکــم وتی و ماچی کــردم و ئەگریــا.ئهــم باشە،بــەڵام زوو وەرەوە...
"وتــم و پاشان دایکــم رۆیشت فرمێسک بــە چاوەکانــمدا هاتە خوارەوە.زوو وەرەوە دایکــە چــاوەرێ ئــەکــەم..!!
.____________
دوبارە سڵاو😍چۆنن هیوادارم کە زۆر باش بــن
بەچیرۆکێکی تازاوە گەرامەوە لاتان
(مــردن بــەرێــوەیە)هیوادارم کە بەدڵتان بێت🌚🦋
ئەوجــا تکایە رێز لەماندەبوونــم بگرن و ڤۆت بکەن
و رای خۆتان جێبهێڵــن...
ŞİMDİ OKUDUĞUN
مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓
Romantizmئـایــا مــن هـەڵــە بــووم کـــە تــاوانبــارێــکــم خــۆش ویــسـت!! 24/3/2021 12/5/2021 End