«04»

924 143 202
                                    


"Zoya



ماوەی چەند رۆژێـک ئەبیت کە لە ماڵدا هاتمە دەرەوە و بەرەو لای شوێنەکەی پاشای مردن رۆیشتم نامەویت
کە درۆبکەم لەگەڵ خۆمدا تەنانەت بۆ کەمێکیش ترس
لەناخمدا هەیە من ناچــم بۆلای کەسێکی ئاسای ئەچمە
لای پاشای مردن کە خەڵک ناویشی ببیستــن یەکسەر رائەکــەن،بــەڵام هەمــــوو هێــزوو تــوانــی خــــۆمــــم کۆکردۆتەوە تاوەکـوو بچمــوو بەدەستەکانی خــۆم پاشای مردن لەناو ببەم.

رۆیشتمە بەردەرگای کۆشکەکەی پاشای مردن،
پانتۆلێکی رەش و چاکەتێکی رەش و کڵاوێکــم لەسەردابوو پرچیشــم بەردابۆوە...



چەندین پاسەوان لەبەردەرگادابوون،رۆیشتمە پێشەوە و بەڵام پاسەوانەکان یەکسەر بەرەو رووم هاتن و من چــەند هەنگاوێک گەرامەوە دواوە.


تۆ چیــی دەکەی لێرە نازانیــت کە ئێـــرە شوێنێکـی قەدەخەکراوە بۆکەسانی ئاسایی یاخــود هاتویــت بــۆ ئــەوەی بمریــت،یاخود لەژیانـی خــۆت بێزاریت؟!!
"پاسەوانەکە وتی و زۆر تورە دیار بوو کەسێکــی
باڵا بەرزی ماسولکەدار بوو.

مــ!!من ئەمەوێت کە پاشای مردن ببینــم
"وتــم زۆر بەخێرای..


ئەی چاو قاوەشت بۆ بهێنــم تاوەکــوو لەگەڵیدا بیخۆیتەوە،چی ئەڵێیت ئاوا خۆشتر نییــە..!هەر
ئێستا لێرو برۆ تاوەکـوو سەرم لەلاشەتدا جیــا نەکردۆتەوە!!
"پاسەوانەکە وتی


ویستـم وەڵامی بدەمەوە بەڵام دەنگێک وەستاندمی کە لەدواوەمدا هات...دەنگێکی گـــڕی هەبـــوو کــەوای لێکردم شۆک بەتایبەتی کاتێک کە هەمـوو پاسەوانەکای پێش خۆمم بینی هەرکە دەنگەکەیــان بیست یەکسەر چەمانەوە وەکــوو رێزێــک..




چی روودەدات لێرە،تۆ چ کارێکت هەیە لێرە؟!
"ئەوکەسە وتی کە لەپشتمنەوە وەستابوو بەو دەنگەی وای لێم کرد لەشوێنــی خۆمەوە رەق بــم.



گەورەم ئەم کچە هاتوە و ئەیەوێت کە چاوی بەتۆ بکەوێت،من پێم وت کە بروات ئەگەر نا لەوانەیە
بمرێت بەڵام ئەو رەتی کردەوە کە بروات و ویستی کە چاوی بەتۆ بکەوێت"پاسەوانەکە وتی کە ئەمەش زیاتر منــی شــۆک کرد کــەواتە ئێستا پاشای مــردن لە پشت منەوە وەستا وە،ئەوکەسەی کە من ماوەی هەژدە ساڵە ئەمەوێت کە تەنهــا بۆیەک جاریش بێت بیبینــم ئێستا
لەپشتمەوە وەستاوە،نازانــم من ئیستا کاردانەوەم چــی بێت دڵــم زۆر بەخـێرای لێــئەدات ناتوانــم کە ئاوریــش بدەمەوە لەوانەیە ئێستا یەکسەر بمکوژێت،تورەی دڵـم تا ئەهات زیاتر و زیاتر ئەبوو ئێستا ئەمەوێــت کــە ئاور بدەمەوەو یەکسەر بیکـوژم بەڵام بەقەت یەک خەڵکـــی شارێک پاسەوانی لەلایە چـۆن بتوانم کە لێــرە ئەوکارە ئەنجام بدەم...؟.



کەواتە ئاوا...!ئەو کەسە چاونەترسە کێیــە بەپێی خۆی هاتوە بۆلای پاشای مردن و وەســورە لــەسەر ئــەوەی کــە مــن ببینێت کە ئەشزانێــت مــن کێــم!!
"پاشای مردن وتی.







دەستــم دووند کوشی کە هەستــم کرد کە ئەو کەسە هاتە بەرمبەر منەوە وەستا بەرادەیەک کە گوێبیستی
دەنگی هەناسەکانی بووم کە ئەوەش زیاتر شڵەژاوی کردم.

سەرت بەرز بکەوە و چاوەکانیشت بکەوە!!
"پاشای مردن وتی.


هەناسەم تا ئەهات تونتر ئەبۆوە...سەرم بەرز کردەوە و بەڵام چاوەکانـــم هێشتا هەر داخــرابوون،بە هێواشــی چاوەکانیشــم کــردەوە و سەیــری هەمـــوو شوێنێکــم ئەکرد جگە لەو کەسەی لەبەرامبەرمدا وەستابــوو.
پاش چەند چرکەیەک هەمــوو هێزی خۆمم کۆ کردەوە و چاوەکانــم بەرز کردەوە تاوەکــوو سەیری ئەو کەسە بکەم کە ماوەی هەژدەساڵە بەتامەزرۆی بینییەوە ژیانـم
لەخۆم تاڵ کردوە.



کەسێکی باڵا برزی زۆر جوان لەبەرامبەرمدا وەستابوو قەمیسێکی رەش و پانتۆلێکــی رەشـی لەبــەردا بــوو
تەواوی لەشی ماسولکە بوو پرچێکی پڕی رەشــی زۆر جوانی هەبوو....لەخەیاڵ کردنــی جــوانیەکەیدا هاتمە دەرەوە و دوبارە رقەکەم بەرامبەری دەستی پێکردەوە کە بۆیەکەم جــارمە ئاوا بیبینــــم،برۆیەکاننم گەیانــدەوە یەکــوو دەستــم زیاتــر توونــد کــرد،دوبارە تــەواوی ئەو رۆژانەم بیــر کەوتەوە کــە بەبــێ دایــک و باوکــم بەسەرم بــردوە


بۆچــی ئەتەوێت کە من ببینیت؟!
"پاشای مردن وتی و برۆیەکــی بەرز کردەوە.




ئێ-م-من تەنهــا سەرسامم بەتۆ!!
"وتــم بەڵام لیرەدا نەمەزانی کەچی بڵێــم کە بۆچی هاتوومەتە ئێرە

ههههـــ،کەواتە سەرسامــی بەمن،ئەوە چۆن ئەوە یەکەم کەسە کە بڵێت سەرسامم بەتۆ،هەمــوو خەڵک ئاواتیان ئەوەیە کە من بمرم تۆش ئەڵێیت کە سەرسامی بەمن
"پاشای مردن وتی و زەردەخەمەی کرد.


ئهــم"وتــم زۆر بەساردیەوە ســەیریم ئەکرد.

ناو چییە..؟"
پاشای مردن وتی.

زۆیا،کیم زۆیا
"وتــم و سەیری نێو چاوەکانیم ئەکرد زۆر بەتورەیەوە.


ئیهــم،کیم زۆیا ناوێکــی خۆشە،ئەی تۆ ناوی من ئەزانیت..؟"وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە.

تەنهــا سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند.

جاکســۆن وانگ..
"وتی.

بەردەوام بووم لەسەیرکردنی نێو چاوەکانی وە ئەویش بەهەمان شێوە...

من ئەرۆم
"وتــم و ویستم کە برۆم بەڵام جاکسۆن وەستاندمی.

بۆ هیــچ شوێنێک نارۆیت،لێرە لـەلای من ئەمینیتەوە!!
خــاتــو زۆیــا...

.

.

.

.

.

.

جاکسۆن وانگ"تەمەنی 30 ساڵە بەڵام هێشتا وەکـوو کورێکی 25 ساڵ دەر ئەکەوێت،کورێکی زۆر جوان و وە زۆریش هۆتە،تەنهــا یەک برای هەیە بەڵام هەر لەمناڵیەوە لێی دورەو لەدەرەوەی وڵاتە دایک و باوکی لەژیاندا نەماون،کەسێکــی زۆر باشەو وە زۆریش روخۆشە تەنهــا بۆ ئەوکەسانەی کە خۆی خۆشی ئەوێن و کەسی گرنگن لەژیانیدا وە هەمـوو شتێک ئەکات بۆ ئەوکەسانەی خۆی خۆشی ئەوێن تاوەکوو بیــان پارێزێت.

_____

هیوادارم بەدڵتـان بــوبێت🙇🏻‍♀️

رێزی ماندووبــونــم بگرن و ڤـۆت و کــۆمێنت لەیــاد مەکــەن🌚🦋

مـــردن بــەرێــوەیــە|J✓Where stories live. Discover now