K : 1

5.6K 374 36
                                    

.
.
.








دەنگی ئۆتۆمبێل و جەنجاڵی شارەکە ... هەمووان سەرقاڵن بە کاروباری خۆیان ... هەورەکان زیاتر چڕبونەوەو توڕە بوون دەستیان کرد بە بارینێکی بە لێزمە ... هەمووان لە هەوڵی ئەوەدا بوون خۆیان ڕزگار بکەن لەو بارانە بەخوڕە ... چەترەکانیان هەڵدەکرد و مناڵ و خۆشەویستەکانیان دەکردە ژێری تا دوور بن لە تەڕ بوون ...

بەڵام ژیانی هەمووان وەک یەک سادە نیە .. هەیە ئێستا ئەگری دڵی شکاوە ... خیانەتی لێکراوە ... کەسێکی مردووە ... یاخوود کەسێکی کوژراوە ...

ئەو خێزانە هەژارەی لەبەر ئەو بارانە بە خوڕە وەستاون تا بە یەکجاری بۆ هەتاهەتایە ماڵئاوایی لە کوڕەکەیان بکەن ... هەمووان بە کوڵ دەگرین بۆ مەرگی کوڕەکەیان ... بۆ کوشتنی کوڕەکەیان ... کێ دەزانێ لەسەر چی کوژراوە ئەو بەستەزمانە ... دەبێ کوڕێکی هەژار چی کردبێ تا بکوژرێ ... لەسەر هەرچی بێت تاکە کەس پێی دڵتەنگ و خەمبار ئەبن و ئازاری لە دڵیان دەرناچێ خێزانەکەیەتی ... ئەو کوڕە هەژارەی تاکە تاوانی ئەوەبوو بووە شایەتی حاڵەتی کوشتنێک تاکو هیچ شتێک نەدرکێنێ کوژرا بە دەستی بکوژ و مافیاکان ... هەموو کەسێک گرنگە لە ژیان کەسانێک کە دەڕۆن کۆمەڵێک کەس لە دوای خۆیان جێدێڵن کە تەنیا بەس ئازارو خەم و خەفەتیان بۆ دەمێنێتەوە .. وەک ئەم کوڕەی کە دایک و باوک و خوشک و هاوسەرەکەی جێهێشت لە هەمووی گرنگتر مناڵە لە دایک نەبووەکەی ...

ئۆما .. تکایە بەسە گریان دەی هەستن نەخۆش ئەکەون ... جیهو لەبەر مناڵەکەی ناو سکت خۆ بەتەما نیت بیکوژی .. ئەپا تۆ شتێک بڵێ .. بارانەکە تا بێت زۆرتر دەبێت

مینا وتی بە گریانەوە

مینا ڕاستەکات ئاوا کوڕەکەم ناگەڕێتەوە ... دەی هەستن نەخۆش ئەکەون

باوکی میناو مینا دایکی و جیهویان هەستانەوە و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە

ــــــــــــــــــ

دوکەڵی جگەرە هەموو لایەکی گرتبۆوە لەو ژوورەی کە تەنها چرایەکی لێ داگیرسابوو ... دوو پیاو دانیشتبوون لەسەر دوو قەنەفە بەرامبەر یەک ... دووکەڵی جگەرەکانیان ئاراستەی یەک کردبوو قاچیان لەسەر قاچ دانابوو داڵغە بردبوویانەوە .. تا یەکێکیان شتێکی بە مێشکا هات بۆ وتن

بۆچی کوشتت ... دەمانتوانی بە پارە چارەسەری بکەین ... ئاھ بێزارم لە کوشتن

وتی و قاچی ڕێک کردەوەو جوان دانیشت

تۆ تێناگەی ... لە داهاتوا دەبووە کێشە ... کوشتن باشترە لە بێدەنگکردنی

وتی و بەبێ ئەوەی خۆی تێکبا

ئایشش .. نەفرەتی .. حەزم لە کوشتنی بێتاوانەکان نیە

بەڵام بێتاوان نەبوو ... ئەو شاهیدی شتێکی خراپ بوو ... واز لەوە بێنە ئۆفەرێکی تر هاتووە ... کەسێکی نایاب بۆ کوشتن دڵنیام ڕەتی ناکەیتەوە

وتی و لە کۆتایی قسەکانی پەنجەی بە ئەو پیاوەی بەرامبەری ڕاکێشا

ئمم ... حەزم چووە سەری لە خۆش ئەچێ .. کێیە و چەنم ئەیاتێ ...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاوو ئەمەش چیرۆکی تازە 😊

ئیشەڵا بە دڵتان ئەبێت
ئەکتیڤ لە ئێوەو پارت لە من 😌❤




KILLER   JK Where stories live. Discover now