K : 7

1.6K 217 125
                                    

🧸
.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێک دوورکەوتینەوە ... هەرگیز هێندەی ئێستا دڵخۆش نەبووم و هەستم بە باشی نەکردووە ... دڵم لە زرمە زرم ناوەستێ ... گەر وا بەردەوام بێت ئەوا لە سینەم ڕا دەکات ... باسی هەستەکانی دڵم ناکەم چونکە ئەوەی ئێستا لێوەکانم ببینێ تێدەگات هەستم بە چی کردووە ... لێوەکانم ئێستا هێندە گەرم و هەڵئاوساون پێم وابێت باشترین یەکەم ماچم ئەبێت لە ژیانم ... هەڵەیە ئەوە لە چاوەکانی دەبینم کە ئەو تەنها حەزە تەنها هەستی حەز لە چاوەکانی بەدی دەکرێت جیاواز لەوانەی من ... هێشتا ئەو هەڵەیەم خۆشەوێ ناوی دەنێم باشترین هەڵەی ژیانم ... نازانم چەنێکە ئاوا لە نزیک یەکەوە لەیەک دەڕوانین پێم وابێ هەستێکی خۆشە گەر من هەناسەکانی ئەو هەڵمژم ... لاریم بۆ ئەوە نیە بۆ تەواوی ژیانم بێزار نابم ...

جۆنگکوک گەڕایەوە دواوە و زەردەخەنەیەکی لاری کرد

پێم وانەبوو هێندە بێشەرم بیت لە ماچکردنم ...

جۆنگکوک وتی لەگەڵ خەندە لارەکەی و دەستێکی لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکەی بوو وە دەستەکەی تری لەسەر ڕانە نایابەکانی ... من کەی هێندە لادەر و بێ ئابڕوو بووم نازانم بەڵام دەزانم پێم گرنگ نیە ... خۆ من ئەو کچە بووم ویستم کەسێک بکوژم و ژیانم لە ناو ببەم چی گەر بەم ڕێگەیە لە ناوی ببەم ...

کەواتە چاوەڕێی ئەوەت لێکردووم لەگەڵتا بگۆڕمەوە

بەڕاستی لەو خەندە لادەرانەی ئەو نازانم گەر نا منیش دەمویست دانەیەکی وا هەتا بە ڕوویا بیدەمەوە ...

ئەوە ڕوون بوو لە تۆیا کە بە هەموو بونتەوە منت ئەویست ... تەنها وایدابنێ ئەمە چاکە بوو لەگەڵت

ئایش نەفرەت ...

ئامـــ ... بەڵام ئەمە ئەوە نیە بمەوێ لە تۆوە گوێم لێ ببێ ...

تـش چاوەڕێی چی لە من ئەکەیت سوزانی بچوک ...

دڵم ... بەنەفرەت بیت جیۆن جۆنگکوک ئەوە ئازاری هەبوو بۆ دڵم ...

من سوزانی نیم ... وە وادەکەم تۆ ئاشقم ببیت و نەتوانیت بێ من

بە توڕەیی وتم ... ئەو تاکە کوڕە دڵم بیەوێ بەڕاستی پێی وایە سوزانیم ... بەڕاستی پێویستم بەوەیە بگریم .. هیچ نەبێ ئەم ساتەی بۆ تێکدا بە قسە ناخۆشەکانی 

کاتێ قسەکانم کرد قاقایەکی لێدا

پێت وایە من ئاشقت دەبم ... ئای خوایە تۆ داماوی من ئەوە ناکەم وە ئەوە ڕوونە لە من لە کاتێکدا دنیایەک سوزانی لە تۆ جوانتر هەیە بۆ ڕابواردن بۆچی تۆ ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now