K : 8

1.6K 212 112
                                    

🐰
.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەستم کرد لێم نزیک بۆوە بە زۆر ئەوەی لە گەرووم بوو قوتم دایەوە ... دڵم زۆر خرا لێدەدات ..
لە پڕێکدا دوو دەست لە کەمەرم گیر بوو وە سەرێک کەوتە سەر شان و ملم ... بوەستە ئەو بۆنە !!! ...

بیستم تەواوی ئەمڕۆ بیرتلێکردوومەتەوە ... هێندە بیرم دەکەیت ؟!! ...

ئەوە جۆنگکوک بوو ... بەڵێ

دڵم زۆر خێرا لێی دەدا ئەمجارە بەهۆی نزیکیم بوو لە جۆنگکوک ... ئایا ئەو سوێندی خواردووە من شێت بکات بۆ ناتوانێ کەمێک دوور بێت ئەوە زۆرە بۆ دڵم من ڕانەهاتووم لەو هەستە

کێ من ؟! ...

خۆم لە بابەتەکە دزیەوە ... ئاوا ڕوویدا

ئۆو کار ناکات ... من هێندە کارت لێدەکەم وا هەموو لەشت توشی ئارەقە بووە ؟! ..

تۆ ئەوە دەزانی کەواتە بۆ دەبێت لە هەر دەرفەتێک بیڵێیت ...

وتم و ئەو زیاتر نزیک بۆوە لە گوێم

خۆ وتم ... دەمەوێ چیت لێکەم ... وە تۆ لەو جۆرەی  گونجاویت بۆ یاریەکانم

سەرەڕای تاریکی ژوورەکە ئاگام لە زەردەخەنە لارەکەی بوو ... هەر کاتێک ئەوەم دێنێتەوە بیر کە چ جۆرە کوڕێکە بەڕاستی ئازار دەچێژم بەڵام من هێشتا سوورم لەسەر ئەوەی ئەو بۆ من بێت ... گەر من جۆری ئەو نەبم بەڵام ئەو جۆری منە

جیۆن جۆنگکوک من یاری نیم ... من وتم تۆ ئاشقی خۆم دەکەم نەک ڕێت پێبدەم یاریم پێ بکەی ... بۆچی من لە جۆری تۆ نیم ... ئایا سەرنج ڕاکێش نیم من جوان نیم ... بۆچی سووری لەسەر ئەوەی یاریم پێ بکەی بۆچی نابێت منت خۆش بوێت ... ئایا هەڵەیەکم کردووە یان شتێکت لە من یان چــــی ... بەڕاستی تێناگەم ... یاخوود تۆ دەترسی لە ئاشقبوون ...

ئاگادار نەبووم قوڕگم پڕ گریان بووە و دەمەوێ بگریم ... بەڵام نەخێر نابێت ڕێگە بدەم بگریم هیچ نەبێت ئێستا نا ...

ترس ؟! ... بەڕاستیتە ... من لە هیچ شتێک ناترسم تەنها تۆ ... تەنها تۆم ناوێت ... تۆ بۆ من گونجاو نیت

بۆچی هەستەکەم جۆنگکوک شڵەژا لە کاتی قسەکانی !! .. یاخوود من وا بیردەکەمەوە ...
هەرچی بێت نامەوێ ئەم بارودۆخە لەوە زیاتر درێژە بکێشێت ... گەر بمەوێ بە ئامانج بگەم ئەوا دەبێت خۆڕاگر بم

کەواتە دووربکەوە ...

بە دەستەکانم پاڵم بە سنگیەوە نا و کەمێک دوورکەوتەوە

KILLER   JK Where stories live. Discover now