لێتس ستارت🚬
ــــــــــــــــــــــــــــــ
کەواتە پێم بڵێ تۆ لە ڕێگا سەرت بەر شتێک کەوتووە
باسی چیەکەی تۆ زۆر مناڵانەیچاوێکی لە بێزاریا لێ سوڕاند لە قسەکانی ئەو هەرچی پێ بوترێ ئەوە هەر ئەکات کە خۆی لە مێشکیەتی
مناقەشەم لەگەڵ مەکە تۆ خۆت من ئەناسیت
تەیهیۆن ئاهێکی لە بێزاریا هەڵکێشا
سەیرکە ... ئەمە هێندە ئاسان نیە بەو شێوەیەی تۆ لێی دەڕوانی ئەمە خوشکی ئەو پیاوەیە کە کوشتت
پێتوایە ئاشقی کوڕێک دەبێ براکەی کوشتبێ ... تۆ خۆت دەزانی ئەو بە دواتەوەیە و دەیەوێ تۆڵەت لێکاتەوە ... واتا چی دەچیتە زانکۆ لەگەڵی دەخوێنیڕستەی کۆتایی بە هاوار وت لەسەری دەستی گرتبوو بە سەریەوە خەریکە مێشکی لە دەست دەدا لە بڕیاری ئەو پیاوەی تەنیشتی
جۆنگکوک تەنها بێ کاردانەوە سەیری دەکردچیە پێت وایە من ئاشقی ئەو دەبم تەنها پێی نیشان دەدەم هاتووە یاری لەگەڵ کێ دەکات دواتر فڕێی دەدەم ... لەوانەیە گەر ئارەزووم لێی بێت یاری لەگەڵ بکەم ... نازانم
تەیهیۆن نزیک بوو لەوەی مستێک بکێشێ بە ڕوخساریا
یاری مەکە ... خۆشی مەبینە لەگەڵی ... من دڵنیام کە بەباشی کۆتایی نایەت لەگەڵی هەردووکتان ئازار دەچێژن
بۆم گرنگ نیە من ئازار ناچێژم ... ئەوە بکە کە پێم وتی
تەیهیۆن کۆڵی دا لەوەی قەناعەتی پێ بهێنێ
گەمژەی شێت ...
ــــــــــــــــــــــــ
مینا....
خوایە من بیرم لەچی دەکردەوە پێم وابوو دەتوانم کەسێک بکوژم ... چی گەر ببمە بکوژ چیتر جۆنگکوک نەبینمەوە ... ئەی چی هەر چیتر نەیبینمەوە تەنانەت نەبمە بکوژیش ...
مستێکم کێشا بە سەرما لەو بیرکردنەوانە
من شێت بووم نامەوێ دایکم و براژنم لێم بێ ئومێد بن ... دەمەوێ ژیانی خۆم بژیم ... کوشتن لەبیر دەکەم و جۆنگکوک بەدەست دێنم
ــــــــــــــــــــــــــ
هێشتا دیار نیە دەچێتە چ کۆلێژێک ... ئەو فۆرمی بۆ هیچ بەشێک نەناردووە ئایا دڵنیای لێرە دەخوێنێ
جۆنگکوک سەری هێنایە خوارەوە و کەمێک بیری کردەوە
ئێستا دەگەڕێمەوە ...
بە خێراییەکی زۆر هەستایەوەو لەوێ ڕۆی
چووە بەردەم ئەو ئەپارتمانەی کە مینا گرتبووی وەک کرێ
تەنها سەیری ئەو نهۆمەی دەکرد کە مینای لێیە
لە پڕێکدا دەرگاکەی کرایەوە ... خێرا لە شوێنێکدا خۆی حەشاردا تا تێبینی نەکات
بینی مینا هاتە دەرەوە بەڵام تەنها نا پیاوێکیش لە دوایەوە بوو
زیاتر نزیک بۆیەوەو تا گوێ بۆ قسەکانیان ڕاگرێت
مینا چەند جارێک چەمیەوە بۆ پیاوەکە و سوپاسی کرد
YOU ARE READING
KILLER JK
Fanfictionتۆ تاکە کەسیت دوای بینینم نەمردویت .... تۆ بەدەست دەهێنم گرنگ نیە بە چیدا تێپەڕ دەبم #killer