☔
.
☁ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
MINA ...
ئەوە سێ ساڵ تێپەڕی ... سێ ساڵی خەمگین گەڕ ڕەنگی هەبوایە ئەوا خۆڵەمێشی دەبوو چونکە دڵم لە ڕووی ئەشق بەتاڵ بوو چواردەورم بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دڵخۆشکردنیان دەدام .. دایکم چەند جارێک دەیبردمە ژوان لە پشووەکان بەڵام هەمیشە ئەو لایەنەی زوو بێزار دەبوو و وازی دەهێنا من بووم ... بێزار ببوم لە هەموو شتێک ... خوێندن ، هاوڕێیەتی ، عەشق ، تەنانەت لەوەی ببمە کچێکی باش بۆ دایکم یان وەک خوشک و پورێک بۆ جیهو و یار ... لە کۆتاییدا دوای سێ ساڵ زانکۆم تەواو کرد و ئەو شوێنە پڕ یادگاری و ڕەشەم جێهێشت وە ئێستا وەرگیراوم وەک مامۆستا لە شارۆچکە بچوکەکەی خۆمان هەر لە نزیک بوسان دەتوانم بڵێم ئەمە خەونەکەی دایکم بوو بەدیم هێنا ئەی چی سەبارەت بە خەونی من ؟ ئەی دڵم ؟ ! .... چیتر گرنگی بە هیچ کام لە پەیوەندیەکان نادەم نامەوێ هیچ پیاوێک هەبێت لە ژیانم دوای جۆنگکوک ... من بە ڕادەی دۆزەخ بیری دەکەم .. ئەو چی کرد .. ڕۆیشت منی جێهێشت و هەرگیز نەگەڕایەوە هیچ هەواڵێکی نەبوو لە هیچ شوێنێک .. منێکی لاوازیش ئێستاش بە ئاواتی بینینەوەییم ... هەموو شەوێک دەپاڕێمەوە تەنها یەک جاری تر تەنها جارێک با بتوانم دەستی لێبەم با بتوانم بۆنی بکەمەوە خەریکە بۆنی لە سیەکانم ون دەبێت ئەوە هێندەی تر لاواز و بێ ورەی کردووم ... جۆنگکوک نابینیت چەند لاوازم لە ئاستت چەندە بێ ئۆقرەم بۆ بینینەوەت چەندە تامەزرۆتم خۆتم نیشان بدەیتەوە .. ئایا ئەمە تاقیکردنەوەی منە لە ژیان ؟ بە دووری تۆ ؟ ..
سەرم زیاتر لە سەرینەکەم چەقاند و گریام .. ئۆھ سەرینە داماوەکەم هاوبەشی هەموو فرمێسکەکانم لەوەتەی هاتومەتەوە ماڵی دایکم ...
Knock Knock
فەرموو ..
دایکم بوو خێرا فرمێسکەکانم سڕی و دەستێکم بە خۆما هێنا
دەی کچم وەرە نان ئامادەیە
باشە دایکە سوپاس ئێستا دێم
KAMU SEDANG MEMBACA
KILLER JK
Fiksi Penggemarتۆ تاکە کەسیت دوای بینینم نەمردویت .... تۆ بەدەست دەهێنم گرنگ نیە بە چیدا تێپەڕ دەبم #killer