.
.
.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر ئەونەی هەستم کرد چیمکردووە خێرا دوورکەوتمەوە ... چی ئەگەر وا بیربکاتەوە دووبارە کە من بێشەرمێکم بە دوایەوە و بە کەم سەیرم کات ... !!
من واناکەم دووبارە بەو شێوەیە سەیری تۆ ناکەم ... بەڵێنم بە خۆم داوە تۆ یەکەم و کۆتای من بیت ...
سەرسام بووم بە قسەکانی .. واتا چیتر دوولایەنەیە خۆشەویستیەکەم ... کەمەرمی گرت و منی بۆخۆی ڕاکێشا لە ماوەی سانیەیەکدا لێوی کردە سەر لێوم .. زۆر لێزانانە ئەیجوڵاند ئەمە ئەکاتە سێیەم ماچی ئێمە هەناسەم لەبەر بڕابوو دەمێک دەبێت ماچم دەکات کەمێک دوورم خستەوە و بەسەختی هەناسەم دا ... دڵنیام ئێستا لێوم هەڵئاوساووە ... سەرم داخستبوو خەندەیەکی نهێنیم کرد بێ ئەوەی پێیبزانێت ... لە کۆتاییا بە ئامانجەکەم گەیشتم ... خێرا سەرم هەڵبڕی و سەیری دەریا ڕەشەکانی چاوەکانیم کرد ...
خۆ من وتم کە وازناهێنم تا ئاشقی خۆمت نەکەم ... ئێستاش سەیرکە دنیا پێچەوانە بۆتەوە دەبێت تۆ لە دوای من بیت ...
ویستم دوای ئەو قسەیە لە دەستی هەڵبێم ... وا بیرمکردەوە ... بەڵام بێگومان ئەوە ئەستەمە ... توندتر گرتمی و زیاتر منی بۆخۆی ڕاکێشا ... سەری نا بە سەرمەوە
بەڵێھ ... گەیشتی بەوەی دەتویست لە کۆتایی منت شێتی خۆت کرد ... بەڵام دەزانی ئەوە بۆت خراپە بەیبی ... تۆ دەزانی من بە مەرگیش وازناهێنم لێت
دەستم کردە سەر لێوی ...
شـــش ... باسی مەرگ مەکە ... ئەوە هەموو شتێکە بۆ من ئێستا تۆ هەمان هەستی منت هەیە ... جۆنگکوک زۆرم خۆشئەوێی ... زۆرتر لە زۆر .. سوێندەخۆم ئاشقتم ... تکایە جارێکی تر لە دووری خۆتم مەهێڵەوە ...
بەڵێن بێت چۆی مینا گەر لێشت دوور بم دڵم بۆ تۆ لێبدات ... تۆ تاکە شاژنی دڵم بیت ... تاکە ڕوناکی هیوا و ئەشقم بیت ... گەر هەناسە بدەم و بمێنم بۆ تۆ بمێنم ...
ESTÁS LEYENDO
KILLER JK
Fanficتۆ تاکە کەسیت دوای بینینم نەمردویت .... تۆ بەدەست دەهێنم گرنگ نیە بە چیدا تێپەڕ دەبم #killer