K : 17

1.4K 207 160
                                    

🎁
.
.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

MINA...

بۆ خاتری خوا یەکێک پێم بڵێ چۆن ئێرەی دۆزیەوە ؟!!

باشە بۆچی دێتە ئێرە !! لەو هەموو شوێنە تەنها ئەم شارۆچکە بچوکە !! ... ئاخر بۆچی .. چیت لە ژێر سەرە جیۆن جۆنگکوک .. بۆچی من !! ئایا یاریکردن بە من خۆشە ؟! .. ٭ زەردەخەنەیەکی گاڵتە ئامێزم کرد بۆ خۆم٭
خۆت پەشیمان دەبیتەوەو زوو بێزار دەبیت جیۆن جۆنگکوک دەبینین ...

فەرموو بەڕێز .. ژوورەکەت لێرەوەیە

گوێم لە مامۆستاکان بوو ڕێنماییان دەکرد بۆ ژوورەکەی ئەویش بە چاویلکەیەک لە دەستی و بە پۆزەوە سەیری ئەملاو لای دەکرد و ڕەخنەی دەگرت
ئەمە کۆنە و ئەمە وایە و پێویستی بە نۆژەنە و

ئـــاھ خۆی و پارەکانی بەنەفرەت بن گەمژەی قۆز .. تەنانەت سەیرکە من نە لە سیۆل نە لە بوسان نە لێرەش نەمدی لەو قۆزترو نایابتر کەواتە هەر نیەو تاکە

نیوو کاتژمێری تر لە ژوورەکەم کۆببنەوە هەموو مامۆستاکان قسە لەسەر چەند شتێک ئەکەین ...

جۆنگکوک سەیری سەعاتەکەی دەستی کرد و وای وت بە هەمووان ... ئــاھ بێزارکەرە ... کەواتە پرۆسەی لەبیرکردنی جیۆن جۆنگکوک هەر زوو کۆتایی هات
پێم وابێ چارەنوسمە بەدەست ئازاری ئەشقی یەک لایەنەوە بخنکێم ...

دەموچاومم گرژ کردبوو .. بە توڕەی و بێزاری بەڕێکەوتم بۆ ژووری مامۆستاکان ... بەڵـــــام   پێش ئەوەی بڕۆمە ئەوێ دەستێک منی ڕاکێشایە ژێر پلیکانەکان کە هەر تەنیشت ئەو ژوورە بوو ... کەواتە کێ وا هەڵسوو کەوت دەکات جگە لە ئەو ...

سڵاو ماوەیەکی زۆرە ...

بە زەردەخەنە لارەکەی وتی ... دەمەوێ چنگ بەمە دەموچاوی ئەو دەموچاوە قۆزەی بشێوێنم ...

منیش بە هەمان زەردەخەنەی ئەوەوە بەردەوام بووم

زۆر ! .. ڕائەبوێری ... تۆ نەتـــ ...

شــــشــــش ...

پەنجەی کردە سەر لێوم و بێدەنگی کردم ... ئەو پەنجەی لەسەر لێومە ... لێوم !! ... دووبارە بەریەککەوتن ... نا خۆ من لەمێژە دۆڕاوم بەرامبەری وەک یاریەکی زۆر ئاسانم بە دەستیەوە و دەزانم وە خۆم ڕێگەی ئەوەم داوە .. دەبینن !! ...

من قسە ئەکەم ... تۆ بێدەنگبە تا یەکێک نەهاتووە ... من بۆ تۆ هاتمەوە

لە کۆتایی قسەکانی زۆر نزیک بوو لێمەوە ... هەموو سەرنج و ئەقڵم لەسەر لێوەکانی بوو کە ئەو وشانەی پێ دەرەپەڕاند ... قسەکانی خۆی کرد و لێرە ئاوا جێی هێشتم بە سڕی ... وتی بۆ تۆ هاتمەوە ؟!! ... یا من گوێم زرینگایەوە ... من مردوم و لە بەهەشتم !! ... یان خەریکە ئەمرم ... ئاساییە لێرە کە چەنێکە خۆم وەک مامۆستا و کچێکی ئاقڵ و تێگەیشتوو ناسانووە ڕێک لێرە هاوارکەم و لە خۆم بەم !! ... بە دەنگی یەکێک لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە ... مامۆستا جانگ!!

KILLER   JK Where stories live. Discover now