K : 2

2.7K 306 206
                                    

🍻ئینجۆی ...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

after 2 years 🍂

....mina

من چۆی مینا ... ئەمساڵ خوێندنم بە سەرکەوتویی بڕی ... خوێندکارێکی زیرەک بووم بێگومان چ هۆکارێکم هەبێ تا زیرەک نەبم دەمەوێ باشترین بم ... مێشکم هەمیشە لە کاردا بووە بە هۆی بکوژی براکەم ... کێ کردی؟ چۆنک کردی؟ بۆچی؟ چۆن توانی؟ زۆر پرسیاری تر لە مێشکمایە نەک تەنها من هەموان باوکیشم دوای چەند مانگێک بە جەڵدەی دڵ مرد ... ئەوە ڕوداوێک بوو لە تۆماری خێزانەکەمان هەمیشە بە ڕەشی دەمێنێتەوە چاڵێکی قوڵی هەڵکەند لە دڵی هەموان وای کرد دوو کەسی ئازیزم لە دەست بدەم بە ماوەیەکی کەم ... هەموان تاسا بوون دایکم براژنم هیچ کەس لەو ماڵە باری دەرونی باش نەبوو هەموان دەجەنگان بۆ مانەوە لە ژیان بەهۆی زۆری خەمەکانمان ... ئەمە وایکرد بڕیارێکی گەورە بدەم ... من تۆڵە ئەکەمەوە لەو بکوژە و بە دەستەکانی خۆم دەینێژم تۆڵەی هەموو ئازارەکانی لێ دەکەمەوە ... بەڵام چۆن نازانم ! ... کەسێکی بێ ناونیشان و بێ ناو تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوشتووە دەزانم براکەی منی لێ دەرچێ ئەوانی تر هەمووان تاوانبار بوون بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە بکوژ نیە و تاوانبار نیە ئەو دەبێ بە سزای خۆی بگات ... ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەوی دەزانم زۆر کەمن ئەوانەم دەست کەوت بەهۆی زیرەکی هاوڕێیەکم لەو کارانە ... دەزانم ئەو نێرە وە کۆریە باڵای 1.79 و لە ناوچەی mandeok_dong لە بوسان لە دایک بووە ... ئەوە هەموو ئەو زانیاریانەن کە دەیزانم بەڵام نە ناوی و نە تەمەنی نازانم چەندین جار چومەتە ئەو شوێنە بەڵام هیچ شتێک نیە زۆر جار شک لە زانیاریەکانم دەکەم جارێکیان ڕێمکەوتە ئەوەی بیبینم کاتێک تەنها مانگێک تێپەڕی بوو بەسەر مردنی براکەم تەنها چاوەکانیم بینی تەنها چاوی! ... دڵنیام لەوەی بیبینم دەیناسمەوە بەڵام دیار نیە وەک ئەوەی ئەرز قوتی دابێ ... هاتبوو تا پارەی خوێن بدات هەندێ پارەی کردبویە جانتایەکی پارەوە بێ ئەوەی دەستی لێ بدەین پۆلیسمان ئاگادار کردەوە ... بەڵام دووبارە بێ هیوا بوین بێگومان چاوەڕێی چی بوین جێ پەنجە جێ بهێڵێ! ... ئاھ من هەرگیز کۆڵنادەم دڵنیام ڕۆژێک دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێی لە دایک بووە هەر بۆیە بڕیارمداوە بچم لەوێ بژیم ... بێگومان ئەوەم بە دایکم و جیهۆ نەوتووە دڵنیام توڕە دەبن و نایەڵن بەڵام بێگومان خۆ ناڵێم دەڕۆم بۆ کوشتن دەڵێم دەچمە زانکۆ بۆ بوسان
هیوام وایە ئەوە بکەم بێگومان کۆڵدان نیە بۆ ئەوەش چەکم دەوێ ئەوەش ئامادەیە ئەوە هی باوکم بوو ...

ئ .. پە پاا پاا

دووبارە ئەوە یارە عەجولەکەی منە برازا شیرینەکەم بۆنی براکەمی لێ دێ

دایکم هەمیشە بۆ حەسرەتی بۆنی باوکم لای منە و دواتر براکەم لە یار
دەتوانم بڵێم یار جوانترین بونەوەرە لە سەر زەوی بە یەک سەیرکردنی دەتوێیتەوە لە شیرینی دەموو چاوە جوانەکەی بێگومان بە براکەم چووە منیش بە براکەم چووم دایکم هەمیشە دەڵێ زۆر بە براکەم چووم لە هەموو شتێکدا ئەوە زیاتر وام لێ دەکات تۆڵە بکەمەوە
بمبوورن ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now