K : 13

1.4K 215 61
                                    

🍾
.
🍷
.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

MINA...

ئەو بۆنەی سێ ساڵە بە حەسرەتیەوەم .. ئەوەی هەموو شەوێک بە ئازارەوە چاوم لێک ئەنا تا بەو نیەتەی بێتە خەونەکانم ... کەچی ئێستا ئەوەتا لە بەردەمم وا چاوم لە چاوی ناوە ... ئایا ئەوە چارەنوسە؟! ... ئەوە ویستی خوایە دەبێ هەمیشە بێتەوە سەرڕێگام بەبێ ئەوەی پێی بگەم ؟! ... بەڵام بۆچی ئەو ئێستا لەو بارودۆخەیە بۆچی ئازار ئەچێژێ .. ئەو تێناگات دڵی من دوو هێند ئازار ئەچێژێ ...

گەر لە شوێنی خۆت بجوڵێی ئەوا هاوڕێکەت دەمرێ

دەنگێکی ترسناک لە دوامەوە وتی بە کزی ... ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە بە ترسەوە ... بینیم پیاوێک دەمانچەی لەسەر سەری کارینا ڕاگرتووە ... ئەوەی لە قوڕگم بوو بە قورسی قوتم دایەوە و دەستم بەرز کردەوە

تەیهیۆن ... ئەوان مەترسیدار نین

جۆنگکوک وتی لە دوامەوە

تۆ لە کوێ دەزانی کێ ناڵێ سیخوڕی جۆنگن ...

ئەو تەیهیۆن ناوە وتی بە توڕەیی

تەیهیۆن .. ئــاھ ...  ئەوە مینایە .. وە کاتی ئەوەمان نییە

چیی واتا باسی منی کردووە ... تەیهیۆن سەیرێکی کردم بە شۆکەوە و دەستی شل کردەوە لەسەر کارینا

بینیم کارینا بە خێرایی هەناسەی دایەوە
تەیهیۆن ڕووی چەکەکەی کردە من .. خێرا و بە شپرزەیی دەستم بەرزکردەوە

گەر دەتەوێ هەردووکتان بژین کەواتە یارمەتیمان بەن ... دەبێ چارەسەر بکرێت

لە قسەی کۆتایی ڕووی لە جۆنگکوک کرد

با بڕۆن یارمەتی ئەوانمان ناوێ من باشم

ئایا ئەو ئێستا منی ڕەتکردەوە .. تەنانەت نایەوێ جارێکی تر لەلای بم ... بوەستە لە خەم خواردن مینا خۆ ئەو هەرگیز تۆی خۆشنەویستووە ... بەڵام هێشتا بە ئازارە

KILLER   JK Where stories live. Discover now