K : 15

1.5K 207 22
                                    

🖤

.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەردووکمان پێکەوە وتمان ...

تــــــۆ ...

من بێدەنگ بووم تا ئەو قسەی کرد ..

تۆ ئەو کچەی کە لە یانەکەی بوسان بویت ... واھ دنیا چەند بچوکە تۆ کچە پورم دەرچویت

بە بێزاری سەیرم کرد لە کاتێکدا ئەو دڵخۆشبوو بە بینینەوەم وەک کچە پوری ...

وەک ئەوەی گرنگ بێت ...

بە بێزاری چاوم سوڕاند

من جۆنگ ئین .. تەنها بڵێ کای

ئەو وتی و دەستی ڕاکێشا وەک تەوقە .. منیش دوای کەمێک تەنها کەمێکی دەستیم گرت وەک ئەوەی ئەو دەستی پیس بێت

من مینا ... وە بیرم ناچێ کە چیت پێوتم لە یانەکە .. هەستناکەی دەبێ شتێک بڵێی ؟! ...

کای سەری بە مانای بیرکردنەوە جوڵاند بەملا و لا ...

نـــا ... پێویست نییە هیچ بڵێم

ئایا ئێوە وا ڕەفتار دەکەن وەک ئەوەی ئێوە لێرە تەنها بن؟! ... ئەو شەڕ و پەیوەندیەی نێوانتان ڕونبکەنەوە

پورم وەک ئاگاداری وتی و هەموان بە حەپەساوی و نیشانەی پرسیارەوە لە ئێمەیان ئەڕوانی

ئەو سەرەتا دەستی پێکرد لە یانەکە ...

کای نەیهێشت قسەکانم تەواو بکەم ...

ئەوە تەنها پێش ئەوە بوو بزانم تۆ کێی وە ئەو ڕوداوە کۆن بوو تۆزی لەسەرە تکایە مەیکەوە

تەنها بە گاڵتەیی سەیرم دەکرد بێگومان بۆ خۆیی پەردەپۆش ئەکات ... گەمژە ... ڕێک لە نێوەندی کێشەکان کەسێکم بیرکەوتەوە ... جۆنگکوک ... سەیرێکی کارینام کرد و ئیشارەتم بۆ کرد بۆ چێشتخانەکە

دەستتانخۆشبێت ... من تێر بووم ...

دوای من کاریناش وای وت و هەستا بێگوێدانە قسەی کەس

ئەو کچانە سەیر ڕەفتار دەکەن یا من وا هەست دەکەم ...

بەڕێز کیم وتی

ــــــــــــــــــــــــــــ

چییە ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now