K : 5

1.6K 231 105
                                    

💋
.
.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

مینا ساویلکە دەرچوو ... من دەتوانم بە دڵی خۆم یاری پێ بکەم و تۆڵەی لێبکەمەوە ... کەواتە لەوێ ناوم تۆمارکە بە زووترین کات ... دەستپێکی خوێندن نزیکە ... وەک مامۆستا نەک خوێندکار !!! ...

تەیهیۆن تفی قوتدایەوە بە قورسی ... شێوازی دەموچاوی جۆنگکوک سامناک بوو

تۆڵە...؟!!

تەیهیۆن پرسی ...

ئـــم ... ئەو وە براکەی هۆکاری مردنی ئازیزترین کەسم بوون ... ڕاستە من نەمکوشت بەڵام ئەویش نەیکوشتایە من ئەمکوشت وە ئێستاش ژیانی خوشکەکەی لە ناو دەبەم نامەوێ لە گۆڕەکەش ئاسوودە بێت ...

تەیهیۆن سەری بە بێزاری لە قسەکانی بادا

بوەستە لە ڕەفتاری مناڵانە تۆ دەزانی ڕوداوەکان بە دەستی ئەنقەست نەبووە کەواتە بۆ لەسەری ئەڕۆی وە چ پێویست ئەکات ژیانی کچێکی بێتاوان وێران بکەیت لە پێناوی هەڵەیەکی ڕابردووی براکەی

جۆنگکوک تەواو توڕە ببوو خوێنی دەکوڵا لە توڕەییدا

ئەی من ... ئەی من هیۆنگ ... ئەی دڵی من من ئەوە چەند ساڵە ئازارەچێژم بۆ مەرگی هاوڕێکەم بە هەڵەیەکی هاوڕێکەی ترم ... تۆ دەزانی من خۆشحاڵ نەبووم بە مردنی ئەویش بەڵام هەڵەی کرد و باجەکەی دا بە مەرگی خۆی ... خۆی ئەوەی دەزانی
تۆ دەزانی ئێمە سێ هاوڕێی نایاب بوین من لە پۆلیسێک کە جێی شانازی وڵاتەکەی بوو وە هونەر دۆست بوو بوە بکوژێکی نەفرەتلێکراوی دڕندە
هەرگیز ناتوانم ئەو ڕۆژە خوێناویە لە یاد بکەم ... هەرگیــــز

تەیهیۆن کۆڵی دا لە گفتوگۆ لەگەڵیا

هەرچی بێت تۆ دەزانیت من تێدەگەم لێت ... هیوادارم ڕۆژێک ئەو ئاگرەی دڵت دامرکێتەوە بێ ئەوەی پریشکی بەر هیچ ماڵێک کەوتبێت

تەیهیۆن قسەکانی خۆی کرد و ڕۆیشت جۆنگکوکی لە بیرکردنەوەکانیا نقوم کرد

.
.
.

After some day ...

بەڵێ دایکە ئێستا بەرەو زانکۆ دەڕۆم ... باشە ماچی هەموان دەکەم ... تکایە لە جیاتی من قەپێک لە کوڵمەکانی یار بگرە

باشە تۆش ئاگاداری خۆت بە کچم ... هاروهاج نەبیت

یا دایکە من مناڵ نیم ... من بیست ساڵم

باشە باشە ... دەی بەخێر بچیت کارم هەیە

بــــای ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now