K : 16

1.5K 225 133
                                    

🍿
.
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

MINA...

هەفتەیەک تێپەڕیوە .. لەو شەوەی بۆ کۆتا جار جۆنگکوکم بینی ... من وتم لە بیری دەکەم بەڵام ئەوە هێندە ئاسان نیە کەسێکت بۆ ماوەی سێ ساڵ خۆشبوێ بەڵام بە هەفتەیەک لەبیری بکەیت ... قورسە بەڵام دەبێ ئەنجامی بدەم ... بیری دەکەم زۆر ... هێشتا مێشکم لەبەر ئەو دەرگایە جێهێشتووە کە ماچی کردم ... بەڵام ئێمە شارێکمان بەینە هێشتا من وا دەزانم ... نازانم لە کوێیە ئایا هاتۆتەوە بوسان یا هەر لە سیۆلە ... ئێمە هاتینەوە بوسان من کارم هەبوو دەبوایە بڕۆیشتمایە لادێکە کە کارم لێی دەکرد وە چوشم بێ خێزان تەنها خۆم ... بەڵام هەر دوای دوو ڕۆژ کە دەکاتە ئەمڕۆ دایکم و جیهۆش هاتن لەگەڵم لێرە بژین ... دڵخۆشم کە خێزانەکەم منیان ئەوێ و بێ من ناتوانن ... بەتایبەت جیهۆ ئەو لە خوشکێک باشترە ... بەتەمای ئەوەم هەموو شتێکی پێ بڵێم هەر لە سەرەتاوە تا کۆتا ... هیچ نەبێت کەمێک باری سەر شانم قورس دەبێت ...

ئۆھ سەبارەت بە زەهرا .. کاتێک هاتمەوە بوسان شەڕێکی گەورەمان کرد چونکە من بە درێژایی ئەو هەفتەیە تەلەفونم بۆ نەکردبوو وە جوابی نامەکانییم نەیاوەتەوە ... بەڵام دواتر بۆم ڕونکردووە و ئەویش ئارام بۆوە ... بەڵام قسەیەکی کرد زۆر بێئومێد بووم لێی بەڵام هێشتا ئەو لەسەر هەقە هەڵە لە من بوو جوابیم نەداوەتەوە ... ئەو هاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئەو کوڕەی خۆشی ئەوێ ... وە نامەی بۆم ناردبوو بەڵام من وەڵامم نەبوو ... بەڵام هێشتا گەمژەیە دەبوایە دوایخستایە تا دەهاتمەوە ... لە هەمووی ناخۆشتر ئەوان لە مانگی هەنگوینین ئێستا لە دوبەی .. وە کارینا نیە ئەو جارێ خوێندنی هەیە ... بە دڵنیایی گەر دایکم و ئەوان نەهاتنایە بە هێواشی دەتوامەوەو دەمردم لە تەنیایی ... بەیانی یەکەم ڕۆژی کارەکەمە لە قوتابخانەی گوندەکە وەک مامۆستای هونەریان

(کە دەڵێم هونەر واتە مۆسیقا و دانسیش هونەر تەنیا وێنەکێشان نیە)

ئێستا وا وردە وردە خەریکی کۆکردنەوەی سفرەی خوانی ئێوارەم ... دوای کەمێک دانیشتن و سەیرکردنی دراما و خواردنی هەندێک سناک کات درەنگی کرد .. جیهۆ یار ی خەواند ... دەهاتە دەرەوە لە ژورەکەیان چونکە ژووری جیهۆ و یار پێکەوەیە و هێندە گورە نیە خانوەکەمان هێشتا جوانترین خانوی گوندەکەمان هەیە ...

ئونی ... با کەمێک قسە بکەین ...

بێگومان وەرە ...

چوینە ژوورەکەی خۆم دانیشتین لەسەر بێدەکە ...

ئونی من هەڵەیەکی زۆر گەورەم کرد تکایە تۆ دەتوانیت بمبوریت !! ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now