K : 19

1.4K 200 139
                                    

🥀
.

🥀

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ئەو شەوەدا ... دوای ئەوەی قسەکانی تەواو کرد بێ هیچ قسەیەک هاتمە دەرەوە لەو ژوورەوە و چوومە ژوورەکەی دایکم و تەواوی شەوەکە گریام لە باوەشیا بێ ئەوەی هیچ پرسیارێکم لێبکات ... من بۆ ئەوە زۆر سووپاسی ئەکەم ...

وە هەرگیز لەو شەوەوە لەگەڵ جۆنگکوک قسەم نەکردۆتەوە ... ئەوە کەمێک سەیرە وە ڕانەهاتووم لەوەی ئەو لێرە لەگەڵمان ئەژیت ... لە هەمووی گرنگتر ئەو تەواوی هەفتەکە خۆی نزیک کردۆتەوە لێم و خۆی خۆشەویست ئەکات ... وا بۆ دوو ڕۆژ دەچێت زۆر نەخۆشم ئەویش بەهۆی گۆڕینی کەش و هەواوەیە .. دەبێتە زستان ... واتا وەرزی بەفر و باران ... وەرزەکەی من ... ڕۆژی سەرەتا تام لێئەهات و وە کۆکەی زۆرم هەبوو بەڵام ئێستا بە یارمەتی هەمووان تاکەم باشترە و تەنها کۆکەم ماوە کەمێک ... وە ئەوەی زیاتر لە هەمووان خەمی منی بووە جۆنگکوک بووە ... بەردەوام چاوەکانم ئەسڕم لە کاتی بینینی و هێشتا باوەڕناکەم لێرە بێت وە گرنگی بە من بات وا دەزانم خەونە ... دەترسم لەوەی ڕابێم و دووبارە بڕوات و تەنیام بکات دووبارە لە حەسرەتی دووری چاوە ڕەشەکانی بمهێڵێتەوە ... بۆ دوو هەفتە پشووم وەرگرتبوو لە قوتابخانە بێگومان بەهۆی جۆنگکوک ئەوە بۆ من ئاسانە ... ئێستا وا دانیشتووم و دایکم پاروو دەکات بە دەمەوە .. ئەو دەیەوێ بە دەستەکانی خۆی بێت وە منیش لاریم نیە ... ئۆھ ئەو بچووکە خیانەتکارە یار ئەو هەموو ئەم هەفتەیە منی ئیهمال کردووە و هەر کە جۆنگکوک دەگەڕێتەوە لە باوەشی ناکەوێ ... دەی هەندێ جاریش خۆزگە بە شوێنی دەخوازم ...

چاوەکانی ... شێوازی سەیرکردنی جۆنگکوک بۆم گۆڕاوە ئێستا سارد و گرنگی نەدەر هەڵسوکەوت ناکات وە خوێڕیەک نییە .. لە کوڕێک دەچێت لێرە بمێنێتەوە بۆ ڕازیکردنی دڵی دایکم تا منی باتێ ...

تا لەم خەیاڵانە بووم دەنگی دەرگا هات بێگومان جۆنگکوکە هاتۆتەوە ...

ســـڵاو ...

ســڵاو کوڕەکەم ... وەرە خواردن ئامادەیە

دایکم بە میهرەبانی پێی وت

KILLER   JK Where stories live. Discover now