K : 18

1.5K 237 144
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.

≈ من هاتم تا ژیانە تاریکەکەت ڕوناک بکەمەوە ≈







دایکە !! ..

سەیری دایکمم دەکرد بە ترس و شڵەژانەوە ... چی گەر گوێی لە شتێک بوبێت !! من تیا دەچم ئەوکات ...

جۆنگکوک بێ کاردانەوە بوو ... بێگومان بە خەیاڵیا نایەت ...

ئەوە چی بووە ... من چی نەزانم ... ئەم کوڕە کێیە ؟! ...

بە شپرزەیی سەیری جۆنگکوکم کرد و دەستم کرد بە ڕونکردنەوە بۆ دایکم

ئەوە دایە گیان ... ئەم کوڕە ... ئـــا ئەم کوڕە کاتێک لە بوسان بووم بۆ خوێندن ئەو مامۆستام بوو وە ئێستا بووەتە بەڕێوبەری قوتابخانەکەم ... وە ههه وەک خزمێکمان لێهاتووە خەڵکی وا دەزانێ کەسێکی نزیکمە هەر بۆیە ماوەیەک تا شوێنێک دەدۆزێتەوە لای ئێمە دەبێت ... واتا ماڵی ئێمە ... بەڵێ ...

هەموو قسەکانم بە خێرایی و شپرزەیی کردم ... خوایە شەرمەزارم نەکەیت ...

کەواتە بۆ لێرە ڕاتگرتووە ئەو کوڕە داماوە .. دەی بۆ ژوورەوە

ئۆھ سوپــاس ...

بە بێزاری سەیری جۆنگکوکم کرد کاتێ ئەو بە دڵخۆشی سوپاسی دایکمی دەکرد ... ئێستا چۆن من خۆم بگرم و دایکم سەیرکردنەکانم نەبینێ بۆ جۆنگکوک تەنانەت لەوەش گەڕێ گەر بە نهێنی ئەو بزانێ ... سەرم ڕاوەشاند لەو بیرکردنەوانە و چوینە ژوورەوە ڕاستەوخۆ یار بەرەو ڕووم ڕای کرد و خۆی هەڵدایە باوەشم

مییا ..

بە دەنگە مناڵانەکەی ناومی هێنا ... زەردەخەنەم بۆ کیوتیەکەی کرد و ماچیم کرد ... ئەو هێشتا زمانی پاک نییە ...

سەیرم کرد جۆنگکوک بە خەندەوە سەیرمان دەکات بۆ ساتێک دڵم دووبارە خێرا لێی دایەوە بەڵام کە سەیری کاردانەوەی دایکمم کرد کە چۆن سەیری هەردووکمان دەکات بە سەیری ... خێرا تەرکیزم کردەوە سەر یار و دامنایە خوارەوە ...

KILLER   JK Where stories live. Discover now