K : 6

1.7K 238 249
                                    

💌
.
🫀
.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەسکی دەرگاکەم جوڵاند و ویستم بچمە ژوورە ... کاتێکم زانی پەلکێش کرامە ژوورەوە لە لایەن دەستێکی بەهێزەوە ... منی نوساند بە بە دەرگاکەوە کە نەمزانی چۆن دایخستبوو ... بە ڕادەیەک لێم نزیک بوو هەوای سیەکانمان تێکەڵ بە یەک ببوو ... دڵم هێندە خێرا لێدەدا دەترسام ئێستا لە سینەم بێتەدەرەوە و بدرێ بە دەموچاوی جۆنگکوکا ... تۆ بڵێی ئەوەی من هەستی پێ دەکەم ئەویش هەستی پێ بکات ... هەرگیز لەو بڕوایەدا نیم لەوانەیە تا کۆتایی من لە خۆشەویستی یەک لایەنە بم

بیر لە چی دەکەیتەوە ... لەوەی ماچت بکەم ...

ئایخوایە ئەو مێشکی پیسە و لادەرە بەڵام بیرۆکەکەی خراپ نیە

نەخێر ... ماچی چی ... تۆ مامۆستای منیت

تۆ بڵێی بەڕاستی ماچم بکات ... گەر وابێ من بەرگە ناگرم و ئەتوێمەوە ... من بۆ ئێستا لەو چاوانە نقوم بوون بەڵام ئەو سەیری لێوم دەکات ... ئەبێ دەستپێشخەری بکەم ... خۆ من گرنگی نادەم ئەو مامۆستایە چونکە من پێش ئەوە کەوتومەتە داوی

تۆ دەتەوێ لە خشتەم بەری ...

بە دەنگە قوڵەکەی وتی ... ئەوە بەڕاستیەتی ... هێشتا من ئەو لە خشتە دەبەم ...

تۆ بانگی منت کردووە ... چۆن من تۆ لە خشتە دەبەم ... ئەوە تۆیت خەریکی ئەو کارەیت

بە ترسەوە وتم خوایە ئەو زۆر نزیکە ... کاتێ وام وت زیاتر نزیک بۆوە

ئەگەر من تۆ لە خشتە ببەم کەواتە ئەیکەم ...

بۆ ساتێک هەردوکمان بێ جوڵە چاومان لە چاوی یەک قفڵ کرد ... ئۆھ ئەو نزیک ئەبێتەوە من چیبکەم توند چاوەکانم نوقاند دەستەکانم توند گرتبوو بە خواری کراسەکەم ... خۆم گرژ کردبوو ... تا ماوەیەک وابووم دواتر کە زانیم هیچ نەبووە چاوم کردەوە ... بینیم ئەو بە زەردەخەنەی فیزەوە سەیرم دەکات دواتر دایە قاقای پێکەنین ... ئەو ئێستا گاڵتەی پێم کرد؟!! ... بە هەموو هێزمەوە پاڵێکم پێوە نا لە ژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە ... هەی گەمژەی بێنرخ سوێندەخۆم ئەمەت بەسەرەوە ناچێت ... ئـــاھ شەرمەزار بووم

چوومە کافتریای زانکۆ لیام بینی لەگەڵ کوڕێکدا دانیشتبوو دەموچاوی کوڕەکەم جوان نەدەبینی ... چومە لایان و سڵاوم کرد

ئەمە مینایە ... مینا ئەمە کای ...

ئۆھ بەڕاستی کوڕێکی قۆزە ... بێگومان هێندەی جۆنگکوک نا

KILLER   JK Where stories live. Discover now