لـاپەڕەیے ٥

263 56 24
                                    

لـەڕوانگـەی لیسا//

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لـەڕوانگـەی لیسا//

~دوای هـەفتەڪ~

خەریکی کۆکردنەوەی کتێبەکانم بوو دوای ئەوەی وانەی دووەم تەواو بوو و زەنگی چوونە دەرەوە لێیدا، هەناسەیەکم هەڵکێشا پێم وابێت ئەمڕۆ بێ کێشەم و بێزارنیم لە هیچ شتێک.

وە ئەم هەفتەیە تا ڕادەیەک هەستم بە تەنهایی کردووە، ناڤا زۆر سەرقاڵە و دایکی لەماڵ نەبووە منیش بەهۆیەوە لە ئێستایا زیاتر سەرنجم لەسەر خوێندنەکەمە.

سەرەڕای ئەوەی دراما لەژیانی من کۆتایی نایەت لەم دوایانە مێشکم سەرقاڵ بووە بەشتێکی ترەوە و سەرنج و تەرکیزی لێم بردووە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کە ئەو ڕۆژە پشوو بوو، گوێم لە دایک و باوکم بوو کە باسی شتێکیان دەکرد.

بابەتەکەی ئەوان کەمێک مێشکی داگیرکردووم.

هەرچەندە بە تەواوی نازانم دەربارەی چی بوو، وە زۆریش گوێم گرت بەڵام نەمئەتوانی لێیان تێبگەم کەچی بیر و خەیاڵمی بردووە بۆ ئەوەی هەوڵی تێگەشتن بدەم لەگەڵ وشەکانیان.

باوکم بەدایکمی وت هیچ ڕێگایەکی تر نییە دەبێت هەر ڕازی بین، دایکمیش بە درێژایی ڕۆژەکە هەر خەمبار و بێ هێز بوو.

دەربارەی منیش هەر هەوڵئەدەم بۆ ئەوەی شتێکم پێ بڵێن بەڵام ئەوان هەر بێدەنگن.

هەتاکو ئەمڕۆش هیچیان نەوتووە.

ناڤا: لیسا بیرتە چیم پێ وتی؟!!

دابڕام لەخەیاڵەکانم بەهۆی دەنگی ناڤاوە...سەیرم کرد و بەزەردەخەنەوە لێی پرسیم، منیش سەرم لەبێباوەڕیدا سوڕاند و سەیرم کردەوە.

لیسا: تۆ ئەوەندە سەرقاڵیت پێم ناڵێی دەبێت
کام قسەیەتم بیربێت؟!!

چاوەکانی بچوککردەوە و سەیری کردم.

ناڤا: واتا تۆ دەڵێیت من تۆم لەبیر کردووە؟!

لیسا: نازانم....لەوانەیە هاوڕێی نوێت هەبێت!!

( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم Where stories live. Discover now