![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. °Enjoy it°
Another's pov/
ئۆتۆمبێلەکەی جییۆنگ بەو کاتژمێر 8 بەیانییە لەپێش دەرگاکە ڕاوەستا و بەبێ هەستییەوە دابەزی و ڕۆشتە کۆشکەکەوە.
بەخێرایی هەموو ئەوانەی تێپەڕ کرد کە وەستابوون بۆ پێشاوازی کردی کە وەک هەمیشە کاری خۆیانە.
دوێنێ کە بانگێشتکرابوون بۆ ئاهەنگ هیچ خۆشییەکی لێنەبینی، هەرچەنە ئاهەنگێکی زۆر گەورە و خۆش بوو بەڵام نەیدەتوانی لەگەڵ ئەو بۆنەیەدا تێکەڵ ببێت و کاتەکەی بەسەر ببات.
چونکە مێشکی سەرقاڵ بوو بەبیرکردنەوە لەو پێشنیارەی باوکی، کە تەنها مۆڵەتی یەک ڕۆژی دابوو پێی وە دەبوو بۆ ڕۆژی دواتر بڕیاری خۆیان بدەن.
بێگومان خۆی و یونگی....
تەنانەت کاتێک سەیری یونگی کرد، ئەویشی بینی کە بێئاگایە و ناتوانێت چێژ لەو ئاهەنگە ببینێت.
زۆر توڕە بوو بەو کارەی باوکی بەتایبەت چونکە یونگیشی تێکەڵی ئەو بابەتە کردووە.
ئەو برازاکانی خۆی زۆر خۆش دەوێت هێندە خەمی لەیونگی ئەخوارد لەحاڵی خۆی نەدەخوارد.
ئەوە مانای نییە کە یان دەبێت هاوسەرگیری بکات یانیش کۆمپانیاکە پێشکەش بکات.
کاتێک باوکی ئەو پێشنیارە خستە پێشی تاڕادەیەک دڵخۆش بوو وە بێ هیچ دوودڵییەک ئامادە بوو واز لەپۆستەکەی خۆی بهێنێت بەڵام کە زانی یونگیشی تێکەڵ کراوە ئەوە خەمبارکەرانە بوو بۆی.
ئێستا هاتووە و بڕیاری خۆی داوە بەڵام هیچ کام لەو پێشنیارانەی باوکی هەڵنەبژاردووە بەڵکو بڕیارەکەی خۆی پەیوەست کردووە بەوەی یونگییەوە.
گرنگی بەباوکی یان نیڵس یانیش ئەو کچە خۆفرۆشە نادات کە جارێ کەس نازانێت دەبێت بەهاوسەری کامیان.
تەنها گرنگی بە یونگی و هەستی یونگی و بڕیارەکانی ئەو ئەدات ئێستا.
چووە ژوورەوە و لەهۆڵەکە دانیشت لەکاتێکدا جارێ کەس ئامادە نەبوون بۆ نانی بەیانی.
![](https://img.wattpad.com/cover/311068252-288-k724952.jpg)
YOU ARE READING
( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Adventure^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...