لـاپەڕەیے ١٠

272 55 108
                                    

لەڕوانـگەی لیسا//

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لەڕوانـگەی لیسا//

بە زەنگی کاتژمێرەکەم هەستام، بەو دەنگە بێزارکەرە لەناو خەون و خەیاڵەکانم دەرهێنرام.

هەر بە خەواڵووی و چاو داخراوییەوە دەستم برد بۆ موبایلەکەم سەیری کاتژمێرم کرد ٥ی بەیانی بوو، بەبێ هێزییەوە هەستام و بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم لەکاتێکدا چاوەکانم داخرابوون.

دوای ئەوەی ڕووخسارم شۆرد و قژە تێکچووەکەم چاک کرد و خۆم گۆڕی بەرەو خوارەوە ڕۆشتم و چووم بۆ چێشتخانەکە.

بینیم بۆرام و چوار کەسی تر لە چێشتخانەکەن و خواردنیا ئامادە کردووە وە بۆرام و کچێکی تر خەریکی ڕێکخستنیانە.

بۆرام کچێکی تەمەن ٢٧ ساڵە و لێرە کار دەکات...کچێکی باڵا مامناوەند و قژ ڕەشە و کەسێکی بێدەنگە بەڵام ڕووخۆش و گرج و گۆڵە و دیارە کە کارەکەی و شوێنی کارەکەی بەدڵە.

هەرچەنە دڵنیا نیم بۆ ئێرەی بەدڵە بەڵام ئەوە باشە کەسێکی وا لێرە هەیە، ئەوم بەدڵە.

چوومە لایاان و بەیانی باشم لێیان کرد و ئەوانیش کردیانەوە.

لیسا: بۆرام تکایە دەتوانی خواردنەکەم بۆ بهێنیتە هەیوانەکە، دەمەوێ لەوێ بم بەتەنها.

قسەم کرد بەهێواشی و بۆرامیش زەردەخەنەیەکی کرد و قسەی کرد.

بۆرام: بێگومان، خاتوون تۆ بڕۆ و منیش ئێستا دەیانهێنم.

لیسا: زۆر باشە...

ڕۆشتمە دەرەوەی چێشتخانەکە و چوومە هەیوانەکە و لەو دیمەنەی دارستانەکەم ئەڕوانی کە لە ٥ی بەیانیدا چەند بێدەنگە و تەنها خشەی گەڵاکان دێ.

دواتر بۆرام نانی بەیانی هێنا دەستم کرد بە نان خواردنی بەیانی.

چوار ڕۆژی ڕێک دەبێت کە وەکو سکرتێرێکی باپیرەم کارەکان دەکەم بەناچاری، ئێستا من کارەکانی بەڕێز لیم دەکەم.

بێگومان یەکەم ڕۆژ بۆ من زۆر زەحمەت بوو و ماندووکەر بوو، باپیرەم سەتڵێک ئاوی پیادا ڕژاندم چونکە پێش ئەو هەڵنەستاوم و دەیوت تۆ درەنگ هەڵساویت.

( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم Where stories live. Discover now