لـاپـەڕەیے ١٣

254 54 165
                                    

°Enjoy it°

Oops! Bu görüntü içerik kurallarımıza uymuyor. Yayımlamaya devam etmek için görüntüyü kaldırmayı ya da başka bir görüntü yüklemeyi deneyin.

°Enjoy it°

~ئەگەر ئەتوانن لە ناو دێڕەکاندا کۆمێنت بکەن~

Another's pov/

کاتژمێر 10:05 بەیانی

لیسا لە کۆمپانیا دەرچوو لەگەڵ شۆفێرەکەدا بەرەو کۆشک بەڕێکەوت.

دوای نزیکەی 15 خولەک ڕێک لەبەردەم کۆشکەکەدا وەستا، بەبێزاری دابەزی و چووە ژوورەوە..

دوای دوو هەفتە کارکردنی و بێزاربوونی ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی کارکردنی بوو وەکو سکرتێری ئەلێکس، وە ئێستا سکرتێرە چا دوبارە گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی.

ئەو دوو هەفتەیە وەکو دوو مانگ تەواو بوو.

بێگومان بۆ لیسا کارەکان زۆر گران بوون لەبەر ئەوەی حەزیشی لێنەبوو وە ئەوە تەنها سزایەک بوو بۆ ئەو بۆیە زیاتر قورس و ناخۆش و ناڕەحەت بوو.

جگە لەوانەش لیسا بەهۆی ئەم سزایەوە بە ئاسوودەیی هیچ کاتێکی خۆشی بەسەر نەبردووە بەدرێژایی ئەم دوو هەفتەیە.

تەنانەت ماوەیەکیش دەبێت بەهۆی ئەم کارەوە سەردانی دایک و باوک و خێزانەکەی نەکردووە.

لەکاتێکدا کۆشکەکە و ماڵیان زۆر نزیکە لەیەکەوە بەجۆرێک 10 خولەکت پێدەچێت بۆ ئەوەی بگەیت بە هەریەکەیان.

بەڵام لیسا بەجۆرێک ماندوو دەبوو ڕۆژانە کە تەنها دەیتوانی نانی ئێوارە بخوات و ئەو ماوە کەمە
لەگەڵیاندا بەسەر ببات.

هەرچەندە هیچ کەسێک نییە لەو ماڵە کەمێک دانیشێت و گفتوگۆییەکی نرمی لەگەڵدا بکات.

ڕاستە لیا هەمیشە لەگەڵییەتی و دەیەوێت وە ئامادەشە هەموو ماندووبوونەکەی لەبیر بباتەوە و پاڵپشتی بێت بەڵام لیسا هەردەم بە دوو وشەی ئەرێنی بەڕێی دەخات.

سەرەڕای ئەوەی پێشتر ڕۆزێ هەبوو کاتەکانی لەگەڵ بەسەر دەبرد و بەشی دەکرد وە لەگەڵی ئاسوودە بوو بەڵام ئێستا ئەویش ڕۆشت.

( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin