𝐏𝐚𝐫𝐭 / 33

302 35 147
                                    

°Enjoy it°Another's pov/

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

°Enjoy it°
Another's pov/

بەبێزارییەوە خەریکی نان خواردنی بەیانی بوو بەتەنها، لەتە پەنیرەکەی بەچنگاڵەکەی هەڵگرت و خستیە دەمیەوە.

لەو کاتەدا لە دەرگا درا بۆ ساتێک سەیری دەرەوەی چێشتخانەکەی کرد و دوو دڵ بوو لەوەی بیکاتەوە، بەڵام دواتر بیری کردەوە کە لەوانەیە لیسا بێت.

بەخێرایی لە چێشتخانەکە ڕۆشتە دەرەوە بەبێ ئەوەی جووتە نەعلەکانی ماڵەوە بکاتە پێی و بەپێ پەتییەکانی ڕایکردە هۆڵەکە و سەیری کامێراکانی کرد.

ئەوە لیسا بوو، پشتی دابوو بە دیوارەکە و لەو کاتەشەوە تەنیا جارێک زەنگەکەی لێداوە چونکە ئەزانێت جێنی سەرەتا سەیری کامێراکان ئەکات دواتر دەرگا ئەکاتەوە.

کە زانی لیسایە بەبێزارییەوە ڕۆشتە لای دەرگاکە و بەهێواشی دەرگاکەی کرەوە.

جێنی: پێم ناڵێی بۆچی دەدەی لە دەرگاکە، ئێرە ماڵی تۆیە تەنها کلیلەکان بەکاربهێنە.

قسەی بۆ لیسا کرد، لیسا بەکۆمەڵێک کیسە و جانتاوە هاتە ژوورەوە و بەرەو هۆڵەکە ڕۆشت.

لیسا: پێم وایە خۆت دەرگاکە بکەیتەوە باشترە، چونکە گەر چاودێری کرام ئەوە ئێرە وەکو ماڵی من نازانن و بێن لە نیوە شەودا تاڵانی بکەن بۆ ئەوەی زانیاریم لەسەر بزانن تەنها وەکو ماڵی کەسێکی ئاسایی دەیبینن کە سەردانیم کردووە.

جێنی: بەڵام ئەوە خراپترە، بیر ناکەیتەوە کە لەوانەیە ئەوان ئەو کەسانە بگرن کە تۆ سەردانیان ئەکەیت و هەڕەشەت لێ بکەن.

لیسا بەو قسەیەی جێنی پێکەنی و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت بەڵام لەگەڵیدا قسەی کرد کاتێک زانی جێنی لەدواوەوەی ڕێ دەکا.

لیسا: پێت وایە من تۆم هێناوە بۆ خانوویەکی ئاسایی! جێنی ئێرە ماڵی داپیرەم بووە باپیرەم دوژمنێکی زۆری هەبووە و پێویست بوو داپیرەم بپارێزێت گەر خۆشی لێرە نەبێت.

جێنی: وە بەدانانی کامێرای چاودێری پاراستوویەتی؟!

جێنی وەکو گاڵتەپێکردنێک بەو قسەیەی لیسا قسەی کرد، بەڵام لیسا بەبەتاڵی لێی ڕووانی.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang