![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. °Enjoy it°
Another's pov/
دوای ئەوەی لیسا لە ماڵی یۆنجوون هاتە دەرەوە تەنها بیریدەکردەوە، بیرکردنەوە لەم باروودۆخە نامۆیە....بەڵێ ئەمە بەتەواوی نامۆیە.
ئەمە یەکەم جارە ڕووبەرووی باروودۆخێکی واببێتەوە، یاخود لە ژیانیدا ئەمە یەکەمجارە کە حاڵەتێکی واببینێت.
بەڵام لە هەمووی گرنگتر دەبێت ئێستا چی بکات، چۆن هەڵسووکەوت بکات؟....یانیش ئەلێکس بۆچی وادەکات؟
لیسا تێنەدەگەشت سوودی ئەم کارە بۆ باپیرەی چییە، لەکاتێکدا باپیری هەرگیز گرنگی بە لیسا نەداوە...ئێستا بۆچی دەڵێت دەروونی لیسا باش نییە و بەو جۆرە لای کوڕێک باسی دەکات و گرنگی پێدەدات.
بەڵێ لیسا نەخۆشی دەروونی هەیە، لیسا جگە لە شێتێکی دەروونی هیچی تر نییە.
لیسا باری دەروونی تەواو نییە ئەگینا بۆچی وا ڕەفتار و هەڵسووکەوت ئەکات! وە بێگومان هەموو ئەم قسانە بیریکردنەوەی هەمووانە.
بەڵام ئایا هەر بەڕاست لیسا تووشی نەخۆشی
دەروونی بووە؟؟نەخێر...بێگومان...نەخێر
لیسا لایەنی دەروونی کێشەی نییە، وانییە؟!!
بێگومان لیسا لایەنی دەروونی بێ کێشەیە تەنها ئەوەیە نایەوێت لە کەسانێک نزیک ببێتەوە کە ئەویان ناوێت.
کاتێک ناتەوێت لە کۆمەڵە کەسێک نزیک بکەویتەوە و دوور بیت لێیانەوە، ئیتر تۆ لەگەڵ شێتێک بەراورد ئەکرێت!!
بێگومان دیارە بۆ لیسا وایە...
لیسا سەری ڕاوەشاند لەبێزاریدا و دوای دەرچوون لە ماڵە بچوکەکەی یۆنجوون و کەمێک سوڕانەوە بەو شوێنە نامۆیەدا گەشتە شەقامی سەرەکی، ویستی تاکسییەک بگرێت.
ئەو ناوچەیە هی هەژارنشینەکان بوو، لیسا سەری سوڕمابوو لە شوێنەکە چونکە خانووکان زیاد لە پێویست بچوک بوو و بێکەڵک بوو وە شوێنەکە زۆر تاریک و تەنگ و پیس بوو.

YOU ARE READING
( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Adventure^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...