𝐏𝐚𝐫𝐭 / 35

711 41 458
                                    

لـەڕوانگـەی هیچ ڪەس/

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لـەڕوانگـەی هیچ ڪەس/

لەبەر تیشکی خۆرەکە وەستا بوو و چاوەکانی داخست بوو، لەکاتێکدا جل و پێڵاوەکانی دوێنێی کە هی ئاهەنگەکە بوو بەدەستییەوە گرتبووی.

گوێی لەدەنگی هاتنی کەسێک بوو بەرەو نزیکی دەهات و وەستا بەڵام لیسا چاوەکانی هێشتا نەکردووەوە و چاوەڕوان بوو ڕۆزێ کە لەپشتیەوە وەستاوە قسەیەک بکات.

ڕۆزێ: ناکرێ هێندە بێزارکەر نەبیت؟!!

بەبێزارییەوە پرسی بەڵام لیسا وەک بڵێی گوێیەکانی کپ بووبێت وەڵامی قسەکانی نەدایەوە و چاوەکانیشی نەکردەوە.

تا لەناکاو ڕۆزێ شانێکی بەتوندی گرت و سواڕندییەوە.

ڕۆزێ: گەمژە شتێک بڵێ، خۆ لەگەڵ ئەو دیوارە قسە ناکەم.

لیسا سەیرکردنێکی بێزاری پێ بەخشی.

لیسا: پێم ناڵێیت تا کەی بەردەوام ئەبیت؟ یانی تۆش باش دەزانیت ئەم قسانە هیچی سوودی نییە تەنها بڕۆ ئەو جۆنگکووک گەمژەیە بانگ بکە با بەخێرایی بڕۆین.

ڕۆزێ ڕووی گرژ کرد بەو قسانەی.

ڕۆزێ: بۆچی بەو شێوازە قسە دەکەی، بهێڵە کوڕەکە نانەکەی بەجوانی بخوات...خوایە تۆ کەی وا بێهەست و ڕەزا گران بوویت!

لیسا بەسەرسامیەوە سەیری کرد دوای بیستنی کۆتا وشەی.

لیسا: من ڕەزا گرانم؟ دەی من ڕەزاگران بم کێشە نییە...ئەی باشە تۆ بۆچی هێندە پارێزگاری لەو دەکەیت بەبەردەوامی؟!

ڕۆزێ: چونکە ئەوەی شەڕ دروست ئەکات تۆی، بەبەردەوامی کێشەت هەیە لەگەڵ ئەودا.

لیسا بەتوڕەییەوە سەیری کرد.

لیسا: ئەو گەمژەیە تۆی ناردووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی من ڕازی بکەیت، وایە؟!

بەتوڕەیی و دەنگێکی کەمێک بەرزتر لە ئاساییەوە قسەی کرد.

ڕۆزێ: نەخێر ئەو نەیناردووم بەڵام من خۆم نامەوێ جارێ بڕۆن ئەوە پەیوەندی بەجۆنگکووکەوە نییە و لایەنگری ئەو نیم.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 17, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم Where stories live. Discover now