لـاپەڕەیے ١٢

285 57 215
                                    

°Enjoy it°

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

°Enjoy it°

Another's pov/

ئەلێکس بەبێزاری لە ژوورێکی کۆبوونەوە دانیشتووە و چاوەڕێی کەسێک دەکات.

لەتەنیشتیەوە جیدی دانیشتووە کە خەریکی موبایلەکەیەتی و زۆر بەئاسایی دانیشتووە بێ کێشە.

دوێنێ شەو جیدی و یونگی و جۆنگکووک گەڕانەوە لە ئیلسان کە بۆ لای پیاوێک چووبوون کە چەند ساڵێکە قەرزێکی زۆری بردووە.

وە ئەوانیش ڕۆشتن بۆ لای ئەو پیاوە بۆ ئەوەی
ئیفلاسی پێ بهێنن هەموو پارەکانی خۆیان لێ وەربگرنەوە.

بەڵام کاتێک چوون بۆ لای پیاوەکە، پیاوەکەیان لە یانەیەک گرتبوو وە بەهۆی ئەو پیاوەوە هەموو یانەکەیان وێران کردبوو کاتێکیش پیاوەکە ئەوانی بینیبوو زۆر تکای لێیان کردبوو.

بەجۆرێک کە جیدی مۆڵەتی سێ ڕۆژیان پێدا....

وە پیاوەکەش توانی لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا
قەرزەکان بداتەوە.

بەڵام ئێستا ئەوان لە کۆمپانیایەکن کە دوێنی ئەلێکس بە جیدی وتبوو کارێکی گرنگیان هەیە.

کە هاتنە کۆمپانیاکەوە پیاوێکی بەڕەگەز ئەمریکی پێشوازی لێیان کرد وە ئەوانی هێنا بۆ ژووری کۆبوونەوە.

کەچی ماوەی 10 خولەکە هیچ کەسێک دیار نییە، ئەلێکس بەم بارودۆخە زۆر توڕەبوو بەڵام نەشیدەتوانی هیچ شتێک بکات.

تاڕادەیەکیش ئەلێکس نێوانی زۆر باش نییە لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکەشدا یان باشتر بڵێین سەرۆک گروپێک کە هەمان کارەکانی ئەلێکس ئەکات.

بەڵام لێرەدا خاوەن کۆمپانیا کە بەڕێز کیم هان جوون خۆی بانگێشتی ئەلێکسی کردووە.

وە ناشزانرێت لەبەر چی ئەو کارەی کردووە سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان.

بەڵام دیارە ئەو پیاوە دەیەوێت بابەتێک لەگەڵ ئەلێکسدا بکاتەوە، وە ئەلێکسیش ئەزانێت ئەم چاوپێکەوتنە بۆ ڕێککەوتن نییە هەرگیز....

( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ