چێژی لێببینن✨
١٩٨١/٩/٢٩ فەڕەنسـا
هەمووان بە خێرایی ڕادەکان،
چون باران دەستـی بە بارین کردووە تەنها کەسێک نەبێت کە بە هێواشی و بە پیاسە هەنگاو دەنێ؟
ئەو حەزی بە بارانە!وە هەر ئەمەش سەرنجی ئەو لاوەی ڕاکێشا کە بە خۆی و دەفتەرەکەیەوە لە سوچی کۆڵانەکە لەژێر بنمیچی یەکێک لە فرۆشگاکاندا وەستاوە،
بێدەنگ بە خەندەیەکی بچوکەوە لەو کیژۆڵەی ڕوانی پاشان ئەو قەڵەمە ڕەنگ ڕەشەیی لە گیرفانەکەیدا دەرهێنا و لە یەکێک لە پەڕەکانی دەفتەرەکەی دەسـتی بە کێشانی ئەو نیگارەکرد
ئەو خاتونەی لەبەردەم باران پیاسە دەکاتچەند ڕۆژ دواتر دووبارە ئەم لاوە خوێن گەرمە بە خۆی دەفتەری نیگارەکەی قەڵەمە ڕەنگ ڕەشەکەی بێ ئامانج دەسوڕایەوە لە ناو کۆڵانە دڵگیرەکانی شارۆچکەکەدا،
تا دووبارە ئەو کیژە بە نازە ببینێت لەسەر ئەژنۆکانی لە ناو گیایی باخچەکەکدا کە هێشتا تەڕە بەهۆی بارانەکەی بەیانی کە نەبوونی خۆر ڕێگر بووە لە وشک بوونەوەی،
بە میهرەبانیەوە خەریکە خواردن بە پشیلە بێ خاوەکان دەدات چەند دڵ باش و میهرەبانەبێگومان ئەو دەرفەتەی لە دەست نەداو دەستی بە کێشانی نیگارێکی تری ئەو خاتونە جوانە کردەوە،
کێژۆڵەیەکی میهرەبان خواردن بە پشیلەکان دەداتڕۆژێکی دیکە کاتێک لە قاوەخانەیەکدا سەیری دیمەنی دەرەوەی دەکرد کە بایەکی توند هەڵی کردبوو.
دووبارە ئەو شۆخە بەدەرکەوتەوە
بەڵام ئەمجارە دەگری!دووبارە وێنەیەکی دیکەی ئەوی کێشا، ئەوێک کە ئاگاداری هیچ کام لەوانە نیە تەنانەت ئاگادار نیە کە چۆن خەریکە ئەم لاوە لە ڕێ لادەدات
کێژۆڵەیەکی خەمبار دەگریئەمڕۆ زۆر ساردە یەکەم ڕۆژی تشرینی دووەمە، لەسەر ئەو گردۆلکەیەی شارۆچکەکە خۆی بینیەوە، بەڵام زوو چاوەکانی بە دیمەنێکی جوان ئاشنا بوو، خاتوونە جوانەکە لەسەر زەویەکە دانیشتووە و پشتی بە دارێک داوەتەوە کتێب دەخوێنێتەوە،
سەر پەنجەکانی و لوت و ڕومەتەکانی سورێکی خوێنی بووە بەهۆی سەرماوە،
بەڵام وا دەردەکەوێت ئەوەندە قوڵ بۆتەوە لە خوێندنەوەدا کە هەستی پێناکات!
بێ گومان ئەم دیمەنە شایەنی ئەوەیە لەسەر دەفتەری نیگارەکانی بکێشرێتهەر کە سەرقاڵی کێشانی بوو هەستی بە سێبەری کەسێک کرد لەبەردەمی، سەری بەرزکردەوە تا ئەو ببینێت!
"بۆچی هەمیشە وێنەم دەکێشی؟!"
ئەو کچە شۆخە پرسی کە چەند مانگێکە تەواوی شەوەکانی بە دیار وێنەکانی ئەوەوە بەسەر دەبات"چونکە جوانیت!"
گوتی بێ ئەوەی شەرم بکات و سڵبکاتەوە"بەڵام تۆ هیچ کات مۆڵەت وەرناگریت!"
ئەو خاتونە بە هێمنی گوتی تا لە تەنیشتی دابنیشێت و دەفتەری وێنەکانی لێوەربگرێت،
دانە دانە سەیریان بکات
YOU ARE READING
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین