چێژی لێبنن🍂دونـیا پری سەرەتایی قەشەنگـە سەرەتایی جیاواز دەسپێکـی پڕ گوڵ و ئەستێرەیی پڕشنگدار وەلێ کۆتاییەکان هەمیشە جیاوازن!
کۆتایەکان دەکرێ گۆڕستان بێ دەکرێ سەر شەقام و بن دیوار و لانەی ڕووخاو بێت دەکرێ جێژوانـی چۆڵ بێت جێژوانێک کە خوێنی ئەوینـ و عیشقی پارچە پارچەکراوی لێ دەچۆڕێ
لین لە شەڕی فکر و دڵدا دەستەوەسان مابوویەوە دڵی کە هیچ کات حوکمێک قبوڵ ناکات کە لە هەناسەی شیرینی یار بێبەشی بکات و فکری کە هەموو ساتە ڕووخاوەکانی ئالیەیی وەک شانۆییەک لە پێش دیدەیدا پێشکەش دەکرد
هەموو ئەو کاتەنەی ئالیە بۆ ئەوینێکی ناکام و بێ ئەنجـام شینی عیشقی گێڕا
ئالیە شۆخێکی پڕ ناز لە پاش نەمان و لە دەستچونـی دڵدارە بێ وەفاکەی، لە دوای نەمانـی سحری دیدەی یاری کە مەست و حەیرانـی دەکرد، پەنای بۆ جامی شەراب برد وەک قەرەبوویەک!ساڵانێکی زۆر هەوڵ و کۆششی کرد تا لە عیشقی ئەو لاوە ڕزگاری بێت بەڵام ئەو مەستی مەی ببوو ئێستاش کە دەتوانێت لە چاوانیدا ئەو بڵێسەی ئەوینە ببینی کە بۆ شازادەی مەیخانەی تەم هەڵدەقوڵێ ئازارێک دڵە بچوکەکەی دەلەرزێنێ!
ئەو کە توانایی نیە جارێکی دی ئالیە لە ئاگری عیشقدا ببینێت و هەرگیزیش یاری خۆی بۆ باوەشی ئەو نانێرێ ئیدی بێ ئەنجام و بێ دەسەکەوت تەنها بە غەمەوە لەم پەیوەندیە دەڕوانـێ
یار یانیش ئەو کیژەی بە پاکیزەیی بوو بە دایکی ئەو!لین چاوەکانـی بۆ سەر یەکێک لەو وێنانە گواستەوە کە لە نێوەندی پەڕەی کتێبەکەیدا بوو وێنەیەکی کۆن
لە وێنەیەدا بە هێمنـی و نازێکی منداڵانەوە خەندە دەکات ئەو وێنەی هەشت ساڵی تەمەنی بوو لە گەشتێکی قوتابخانەکەیدا وەبیری دێت لەوێ بە جۆرێک نامۆی لێیان دەڕوانیئەو هەمیشە کەم وتە و بێدەنگ بوو چاوەڕوان نەدەکرا لەو گەشتەدا بەژداربێت بەڵام زۆری دایکی بۆ ئەوەی کەمێک لەگەڵ کۆمەڵگادا تێکەڵ ببێت بۆ ئەو گەشتەی ڕەوانە کرد
ئێستا هەستێک لە ناخیدا هاوار دەکات تا بگەڕێتەوە بەو ساتانە بۆ ئەو ڕۆژانەی دەیتوانـی یاریەکانـی لەگەڵ منداڵانی دیکە هاوبەشی پێبکات ئەو هەرچەن زۆر کراوە نەبوو بەڵام هێشتاش بە بێدەنگی لەگەڵ مناڵەکان هاوبەشی دەکرد
وەلێ ئێستا بە چەشنێکی دیکەیە ، ئاخر نە یاری یاریەکە و نە ئەویش چیدی مناڵێکە مرۆڤ کە گەورە دەبێت خاوەندارێتی بۆ شتەکانـی و کەسەکانـی و ئازیزەکانـی زیاتر دەبێ ، ئێمە هەرگیز بە میهرەبانـی منداڵیەوە گەورە نابین چون لە بنەڕەتدا چیدی منداڵ نین
بەڵام هێشتاش ئێمە هەمان مرۆڤین بەڵام بە پێگەشتوو!
YOU ARE READING
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین