چێژی لێببینن
١٩٨١/١٢/٣١فەڕەنـسـا
ڕۆژی پشووە هەموو ئەوانەی ماڵەوە خەوتوون بەڵام لـیلی سەرکێش لە کاتژمێر چواری بەیانیدا لەو ساتەی هیچ کەسێک بە ئاگا نیە و لە شیرینی خەون و خەیاڵدان ئەو بە ئاگایە تا بڕوات بۆ لای نیگارکێشەکە،
چاکەتێکی فەرووی گەورەی لە بەردایە،دەرەوە ئێکجار ساردە،
زۆر باش خۆی داپۆشیەوە و لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە بە شاراوەیی بێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێت چویە دەرەوە تا ڕابکات سەر شێتانە،بەرەو گردۆلکەکەی کە یەکەم جار لەگەڵ جەنگکوکی لاو دوا ڕایکرد، تا ئەو لاوە بینێت بە هەناسەکانی خەریکی گەرم کردنەوەی دەستەکانیەتی چ دڵبەرە
لیل بە توندی باوەشی لێدا تا جەستەی هەردوکیان لە جۆش و خرۆشاندا گەرم دابێت،
"هاتی گیانم قوربانت!"
جەنگکوک چرپاندی، تا لیل پێکەنینێکی شیرین بکات"ئەرێ،
هاتم بۆ لای تۆ!"
لیل بەنازەوە گوتی جەنگکوک توندتر لە ئامێزی نالە ڕاستیدا ئەوان وەک دوو خۆشەویست ڕەفتار دەکەن وەلێ تا ئێستا هیچ کامیان دانیان بە هەستەکانیاندا نەناوە چەند سەرشێتن
"دەی وەرە با بڕۆین!"
جەنگکوک گوتی و دەستەکانی لیلی ڕاکێشا، بڕیارە ڕابکەن تا دەگەن لای ڕووبارە ڕەنگینەکە بۆ ئەوەی شاهێدی خۆرهەڵاتنبن ساتی دەرکەوتنی خۆری قەشەنگ دەبێ چەند جوانبێت،کاتێک گەیشتنە ئەوێ هەناسەیان تەنگ بوو بوو، بەڵام هێشتاش پێکەنینێکی شێتانە لەسەر لێویان بوو،
"دەی دەی وەرە کەمێکی دی خۆر هەڵدێت!"
جەنگکووک گوتی و لیلی لای خۆی دانا، کە لەسەر بەردێکی گەورە دانیشت بوونلیل سەری لەسەر شانی جەنگکوک حەساندەوە و پێکەوە سەیری خۆر هەڵاتنیان دەکرد، ئەو ساتەی هێواش هێواش دەردەکەوت،
ئەو ساتەی تیشکی دەدایەوە یەکەم سات بۆ هێندە جوانەچەند تایبەت بوو کە وای دەکرد ئاوی ناو ڕووبارەکە وێنایی بکات و ڕەنگی بداتەوە ئەو ساتەی باڵندە شێتەکان ڕایاندەکردە دەرەوە تا بە خۆشی دووبارە هەڵهاتنەوەی خۆر بجریوێنن و ئاوازە تایبەتەکەی خۆیان بژەنن
"دەبێت بڕۆم کەمێکی تر گەر باوکم بە ئاگا بێت و نەمبینێت توڕە دەبێ!"
لیل بە ترسەوە گوتی،
جەنگکووک هەستایەوە تا ماچی بکات و ڕێگا بدات بڕوات ئەو باش دەزانێت لیل چۆن دەژی هەر چۆنێک بێت ئەوە شتێک نەبوو کە لیل لێی بشارێتەوە"پەیمانم پێبدە شەو بێیتە سەر کۆڵانەکە لای کتێب فرۆشەکە چاوەڕێیت دەکەم، دەبێت شەوی سەری ساڵ لای من بیت"
جەنگکوک گوتی و کورتە ماچێکی نەرمی لەسەر ڕوومەتە بەفر ئاساکانی لیل جێهێشت"پەیمان بێت!"
لیل گوتی و بەرەو ماڵەوە ڕایکرد، گەر باوکی بە ئاگا بێت قیامەتی بۆ هەڵدەگیرسێنێتهەمووان بە خۆشیەوە لە دەوری ئاگردانەکە دانیشتوون،
خۆشحاڵن هەمووی چەند سانیەک ماوە بۆ ساڵی نوێ بەڵام شۆخێک لێرە بێ ئامانە لە خودای ئەوی زوو ساڵی نوێ بێت تا باوکی و دایکی بڕۆنە ژوورەوە و ئەویش ڕابکات بۆ باوەشی وێنەکێشەکەی، تا چیدی هەستە پەنهانکراوەکانی ئاشکرا ببێت تا ئیدی ئازاد بێت لە دزی بۆ خۆی"ساڵی نوێت پیرۆز کچەکەم"
دایکی بە خۆشحاڵیەوە گوتی و ماچی کرد، تا لیلش بە خەندەوە لە ئامێزی بگرێت"ساڵی نوێت پیرۆز باوکە!"
لیل بە خەندەوە بە زرباوکی گوت،
لە ئەنجامدا ڕوویەکی سارد و بێ هەستی وەرگرت، لەگەڵ وەڵامێکی دابڕاو لە سۆز!"بۆتۆش!"
ئای دڵە بێنازەکەی بۆ هەزارەمین جار شکا،
هەر چۆنێک بێت خەندە کردنێک ڕوویەکی خۆش هیچ شتێکی کەم نەدەکردەوە بەڵام غروور و لوتبەرزی مرۆڤ ڕێگر دەبێ لەوە،
تا وای لێبکات چەندین دڵ بشکێنی، خۆشی و ئاسودەی و خەندەی ساوای کەسێک ون بکات و بۆ هەمیشەش لە ناوی ببات خۆپەرستی ڕێگر دەبێ لە بەخشینەوەی خۆشەویستی٢٠٢٢ بوسان
ئەو خاتوونە بەتەمەنە لە نیوەشەودا بە ئاگایە تا سەرسەختانە یادی عیشیقە دابڕاوەکەی بکات،
ئەو عیشقەی کۆرپەیەکی ساوا بوو و لە دایکیان کرد و نەیانهێشت لە دایک ببێت بەڵام ئاخۆ توانیان لە یاد و دڵی ئەو بیسڕنەوە؟!ئەو حەزی بەوەیە هەوای سەرشێت لە ڕوخساری بدات ڕەنگە ئەو هەوایە پێشتر لە روخساری یاری دابێت ئێمە چوزانین
بە چاویلکەکەی چاویەوە خەریکی خوێندنەوەی ئەو کتێبەیە، شتێکی کلاسیکە حەزی بەو جۆرەیە زۆر زۆر لەگەڵیدا خەیاڵی زۆر و دوور و درێژ دەکات هەر وەک کچێکی هەرزەکاری خوێن گەرم
کتێبەکەی داخست و سەیری مانگی کرد،
تا لەژێر لێوەکانیەوە گۆرانی بڵێت ئەو گۆرانیەیی ئەو بۆی گوتپاشان قەڵەمەکەی هەڵبگرێت و لە سوچێکی کتێبەکەدا لە بەشێکی بەتاڵدا بنوسێ
"یادت زۆر شیرینە ئەی یار
وەلێ دووری و هایی لە شوێنێکی نادیارشەوان بۆ بینینی ڕووت بە ئاگام
ڕۆژ هەڵدێت و چاوەڕوانیم بێ ئاکامتۆ نایەیت و دڵی منیش تەنیا ئەمێنێ
ڕۆژگار بەردەوامە و تۆ لەگەڵ خۆی ناهێنێناتهێنێت تا دڵەی بێچارەم ساڕێژ ببێت
تانهێنێ تا چاوم بە ڕووی جوانت شاد ببێتتۆ نایەیت و شەوگار دێت و من چاوەڕێم
تۆ نایەیت و مەرگ دێت و من چاولەڕێم!"ئەو شعرە هی شاعیری گەورەی گەلەکەمان خۆم گیانە!
ڕای خۆتان بیرنەچێ باش🤍
DU LIEST GERADE
یــَادّت
Romantik{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین