بەشـیـ حـەوتـەمــ

1K 242 222
                                    

خەیاڵ بکە✨







٢٠٢٢ بوسان

خاتونێکی گەنج کاتێک دەستی بە سکە گەورەکەیەوەیە لەسەر کورسیەک دانیشتووە و خەریکی نیگار کێشانە،
لەو لای ئەویشـەوە ئافرەتـێکـی بە تەمەن هەیە نوقمی خەیاڵە


"وەک ئەوەی ڕۆژانی پێشتر گوتت لێوەکانی و لوتی کێشراوە وەلێ گووتت چاوانیت وەبیر نایەت، ئێستا پێویستە من کوێی بکێشم!"
ماری میهرەبان بە سۆزەوە گوتی تا لیل لە خەیاڵ دەربهێنێت

"چەن شەوە زۆر لەخۆم دەکەم دەمەوێ چاوەکانیم بیر بێتەوە وەلێ نازانم بۆچی بێ سود بوو،
بۆچی چاوەکانیم لێ دەشارێتەوە ئاخۆ لەبەر ئەوەی بۆم گریاوە سزانم دەدات؟!"
لیل گوتی چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو، ئەو فرمێسکانەی هەر لە گەنجیەوە هاوڕێین

"زۆری خۆش دەویستی!"
ماری پرسی.
تا لیل بدوێنێ ئەو حەزی بە زانینی چیرۆکەکەیە

"ئەرێ زۆریش!"
لیل وەک ئەوەی لە خەیاڵدا بێت بە چاوی پڕ فرمێسک خەندەی کرد

"ئەوەندەی خۆش دەویستم وەک ئەوەی من تاکە ماسی بم لەو دەریاچەیەیی ئەو خاوەنیەتی و خۆشی دەوێ
ئەو هەمیشە بە چەشنێک مامەڵەی لەگەڵ دەکردم، وام دەزانی دونیا یانی تەنها باوەشی ئەوە، ئەو ئەو بۆچی بیرم ناکەوێتەوە ئەو چی بوو ئەو ناوی چی بوو بۆچی زۆرم خۆش دەووێ؟!"
لیل گوتی بە پەژارەوە هەستایەوە.
کاتێک لە نیوە قسەکردندا لەبیری کرد هەموو شتێکی لەبیر کرد، وەلێ ئەوە نا کە خۆشی دەوێ!




















١٩٨٢ /٢ /١  فەڕەنـسـا

لیل لە یەکێک لە قاوەخانە جوانەکانی شارۆچکەکەدا دانیشت بوو ئەو سەرقاڵ بوو بە خوێندنەوە جار جار قومێکی لە خواردنەوەکەی بەردەمی دەدا، نوقم بووە لە دێڕەکانی کتێبەکە،
ئەو ڕۆمانێکی زۆر جوانە باس لە خۆشەویستیەکی ئەستەم ئەکات


هەر چەند تراژیدیا بوو بەڵام دڵخوازترینی لیلە،
ئەو حەزی بەو هەستانەیە کە لەگەڵ تراژیدیادا دەیبێت هەستکرد بە ئازار بە گریان بە شتانێک کە ناوترێت هەموو ئەوانە کاری تراژیدیایە

کەمێک دوور تر لە لیل لە دەرەوە قاوەخانەکە لە ژێر دارێک لاوێکی نیگارکێش دووبارە خەریکە بە دزیەوە وێنەی یارەکەی دەنەخشێنێ

چ جوانە چ قەشەنگە، چ دیمەنێکی دڵ هەژێنە

لیل هێواش هێواش دەبێت بە دوونیای ئەو ئەو دونیایەی کە ڕۆژانێک تەنها بریتی بوو لە کێشانی وێنە و هیچی دی

ببینە ئێستا پڕە لە لیل
پڕە لە خۆشەویستی لە ئەوین، لە عیشق

لیل پەڕەکانی کتێبەکەی داخست،
تا سەری لەسەر مێزەکە بحەسێنێتەوەو سەیری یارەکەی بکات بە خەندەیەکی فریودەر
تا یارەکەی بوەستێ لە کێشانی وێنەوە ئەویش تەماشای بکات









خۆی خستە نێو ئامێزی هەر کە لە قاوەخانەکە هاتە دەرەوە تا نازبکات

"بۆچی هەمیشە بە دزیەوە وێنەم دەکێشی!"
لیل پرسی و جەنگکوک نووقم بوو، نوقم بوو لە ڕووخساری دڵداری

"تۆ زۆر جوانی بە تەیبەت ئەو ساتانەی ئاگاداری خۆت نیت دەمەوێ ئەو دەمانە بکێشتم تا هەمیشە بونی هەبێت لام هەمیشە"
جەنگکوک چرپاندی تا لیل کوێرانە بەڵێن بدات


"بەڵێن بێت هەمیشە لە لاتبم هەمیشە!"





















لیل دەرگایی ماڵەوەی کردەوە تا شەڕە نەبڕاوەکەی خێزانەکەی پێشوازی لێبکات

"تۆ بۆچی وادەکەیت!"
دایکی هاواری کرد لەسەر زڕباوکی

"هەهـ،
تۆ چی دەڵێیت وادەزانی گەر من نەبوومایە هیچ کەسێک تۆ و کچە بێ باوکەکەتی دەویست!"
زڕباوکی بە گاڵتەپێکردنەوە گوتی وە لە ئەنجامدا زلەیەکی توند ڕوومەتی تەزاند

"بۆت نیە سوکایەتیم پێبکەیت!"
دایکی وەڵامی دایەوە، لیل چی نەوەستا و بە ڕاکردن بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت بێزار بووە لەوانە


دایکی کاتێک بوو بە خۆشەویستی زڕباوکی چاوی جگە لەو هیچی دیکەی نەبینی، ئەو کوێرانە لە داویدا بوو، هەر بۆیەش ئەمە ئەنجامەکەیەتی ئەو هەمیشە دەڵێت گەر ئەو نەبوایە کەس نەیدەویستن



پاش گریانێکی زۆر لە سوچی ژوورەکەیدا خەیاڵی ڕووەو یارەکەی سەری هەڵگرت،
لەو کاتەی نوقمی ناشیرینی بووە ئەو جوانترین شتە جوانترین

لیل بیری دەکردەوە،
لە پێکەنینەکەی کە ئاوازی خۆشتر و دڵبەرترە لە ئاوازی هەزاران بولبولی شەیدای سەرهەڵگرتوو
لێوەکانی نەرمتر لە کرێمی کێکە دڵخوازەکەی فراولە،
وشەکانی شیرینتر لە شەکر لە هەنگوین لە مورەبایی هەنجیر،


چاوەکانی ئاه چاوەکانی ڕەشتر لە چارەنوس و شەوگاری بێ ئەستێرە وەلێ ئێستا نورێکی تێدایە تاکە ڕوناکیە و دەدرەوشێتەوە ئەویش عیشقی لیلی شۆخه

چاوەکانی کە چەندین ڕۆمانی تێدایه، کە تەنها بە بینی نوقمت دەکات وەلێ لیل دەیهەوێت لەو ئۆقیانوسەدا بخنکێت

چاوەکانی لیل ئەوەندە نوقم بوو بوو لە یادی چاوی یارەکەی کە هەر ئەوەندە نابێ بینیویەتی بێ ویستی خۆی لەژێر لێوەوە چەند وشەیەکی چرپاند وشەیەکی تایبەت

"چاوەکانت بێ پرس نوقم دەکا
ئاسمانێکە ڕێگە نادات ئەستێرە سەمای تێدا بکا
چاوەکانت وەها سەرگەردانم دەکا
هیچ ئەوینێ لە دونیادا شێوەی نەکا
چاوەکانت زۆر بە هێمنی بۆم دەودێ
گۆرانیە، داستانێ، هەڵبەستێکم لەبۆ دەچڕێ
چاوەکانت منی شێت دەکا دیلی نیگاێ
بێ ڕەحمە و بەزەییەکی بە دڵمدا نایێ"


















ئەم چیرۆکەم وەها خۆشدەوێ وەک ئەوەی منداڵی خۆم بێت باشە، ئێستا ئێوە چۆن ویژدانتان ئازارتان نادات منداڵەکەم دەدزن؟؟!🙂😂

ڕای شیرینتان جێبهێڵن ئازیزانم🖤






یــَادّتOnde histórias criam vida. Descubra agora