ئەمە کاری خەیاڵە🍂
پرچە قاوەیەکانـی لەسەر سەرینە سپیەکەی دیمەنێکی ئێکجار قەشەنگـی خوقاندووبوو، بە چەشنێکـ دڵبەر بوو مانگـی ئاسمانـ کە لە پەنجەرەکەوە لەو شۆخەی دەڕوانـی ئیرەی وەهایی لێکرد بوو زیاتر بدرەوشێتەوە نەبادا ئەستێرەی دڵداری لەو شۆخە بڕوانـێ و جوانـی ئەو لەپێش چاوی بکەوێ!
وەلێ ئەو کیژۆڵەیه کە خەو حاشایی لە چاوەکانـی کرد بوو بە بێزاریەوە لە جێگاکەی دەجوڵایەوە و لەو شەوە درێژەی پایز گەلێک وەڕەز بوو،
ئاخر خەیاڵـی دوو چاوی مەستـ و تیژ و داستانی لیل و جەنگکوکی یاری خەویان لێ زیز کردبوو و بە هەموو بویانەوە هزی شۆخەکەیان بە خۆیان پڕ کرد بوو٫
ئەو بە پەرۆشە تا زوو خۆر هەڵبێــتـ و جارێکی دیکە بڕواتەوە بۆ حزوری لاوە مەستەکە، کە ئەوە دەبێتە چوارەمین بەیانـی کە لە باخە قەشەنگەکەی شاردا داستانـی ئەوینێکـ دەگێڕدرێتەوە لەلایەن مەینۆشی مەیخانەی تەم٫
دەیگێڕێتەوە و زیاتر لین بۆ ئەو داستانە تامەزرۆ و بە جۆش دەکات بە چەشنێکـ ئێستا لەجێی خەوتن بیرلەوە دەکاتەوە ئاخۆ دەبێ لیل چ هەستێکـی هەبوو بێت؟!
"دەکرێ عاشق بوون تا ئەو ئاستە قوڵ بێتـ تا لیل بەو چەشنە بەڕووی یاریدا هەڵبەستـ بنوسێ٫
تا بەو چەشنە بۆ عیشقی بکەوێتـ
تا بەو چەشنە باس لە دڵدارەکەی بکات؟!"
لین بەردەوام بوو لە پرسیارکردن لە خودی خۆی وە بۆ وەڵامێک دەگەڕا، وەڵامێک کە تەنها سەرچاوەی عاشق بوونە!.
لە دێر زەمانەوە گوتراوە مرۆڤ تا ئازارێک نەچێژێت تا هەستێک تاقینەکاتەوە ناتوانێت لەوانـی دیکە بگات،
هەر بۆیەش تا عاشق نەبی ناتوانـی لە هەستـی عاشقێکـ بگەیت، لە پیرۆزی ئەوین و لەزەتـی ماچـی ژێر باران و ڕاکردن بۆ باوەشی یار و شەوان مەستـ و حەیران بوون لە سەر سینەی مەعشوق و هەڵنۆشینی لێو و بۆنکردنی هەناسە بگەیت٫
.
"دەبێ چاوەکانـی جەنگکوکی دڵداری لیل وێنایی چاوەکانـی ئەو مەینۆشە سەرنجبەر بێت؟!
بۆچـی دەبێ من بیر لەو چاوانە بکەمەوە ، ئاخر چاوەکانـی چاو نین،
چاوەکانـی لە پاریس دەچێتـ لە کاتـی بارانباریندا"
لین بێ ویستـ و هەستکردن بەخۆی خەریک بوو وەسف و سەدای چاوە مەستەکانـی شازادەی مەیخانەی تەمی دەکرد،
ئەو چاوانەی وەها لێی دەڕوانـێ وەک ئەوەی مەبەستی بێتـ ڕۆحـی ببینێتـ وەک ئەوەی بیهەوێتـ بە ناخ و دڵی شاد ببێتـ٫لین بێ ئاگایی خۆی بە خەیاڵی چاوی خومار و یادی دڵدار کەوتە خەونێکی قوڵەوە،
تا کاتژمێر زوو بڕواتـ و خۆری پرشنگداری بەیانـی سەردەربێنێ و بە نیگایەکی کورت مانگـی دڵداری ئەستێرە بۆ خەونێکی قوڵ بنێرێ و وادەی دیتنـی لین و تایهیۆنگـ بهێنێتـە بوون!
ESTÁS LEYENDO
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین