چێژی لێببنن✨
٧/٧/٢٠٢٢ بوسـان
جیمین بە نەرم و نیانیەوە پرچەکانی دایکی شانە دەکرد کە پێکهاتبوو لە ڕەنگی ڕەش و ژمارەکی زۆر تاڵی سـپی تێدایە کە ڕەنگێکی قەشەنگ و جوانی پێداوە، چەند لێی جوانە
جیمین هەر پاش تەواو بوون لە شانەکردن و خاوکردنەوە قژی دایکی ماچێکی پڕ سۆزی لەسەر نێوچاوانی جێهێشت و بە نەرمی دەستەکانی گرت
"چەندە جوانی دایکی من!"
جیمین بە میهرەبانیەوە گوتی تا لیل خەندە بکات و بە نەرمی دەستەکانی بەرەو گۆنای تاقە کوڕەکەی ببات و بە سۆزەوە دەستی لێ بخشێنێت"چەندەم خۆش دەوێیت تاکە ئارامگایی من، تاکە نهێنی من تاکە هاودەمی من!"
بە سۆزەوە بە کوڕەکەی گوت، ئەوە ڕاستە جیمین تاکە ئارامگا و تاکە نهێنی پارێزی ئەوە هەر چەند خۆی نهێنیەکە"چەند کەسێکی شیرین دەیانەوێ بێنە دیدارت، ئایا دایکی من ڕازی دەبێت"
جیمین کاتێک لەبەردەم دایکی لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت بوو بەو پەڕی میهرەبانیەوە گوتی
تا لیل خەندە بکات و بە ڕازی بوون سەری بلەقێنێتنامجون و ماری بەرامبەر لیل دانیشتبوون دوای ئەوەی بەڕێزەوە خۆیان ناساند
"خاتوو لیل، هەرچەند ئێمە بە تەواوی ئاشنای چیرۆکەکەت نەبووین بەڵام بەشێکیمان لە بەڕێز جیمینەوە بیسـتووە"
نامجون بە هێمنی گوتی و کەمێکی لە شەربەتەکەی بەردەمی خواردەوە،
تا هاوسەرەکەی بەشێکی دیکەی قسەکانی تەواو بکات"وە ئێمە زۆر هەیەجانین بۆ چیرۆکەکەت،
تەنها ئەو بەشە کەمە زیاد لە پێویست سەرنجی ڕاکێشاوین ئەی یاری وێنەکێشەکە!"
ماری بە سۆزەوە گوتی،
تا لیل قاقایەکی پێکەنین لێبدات بۆ ئەو وشەیەیی کۆتایی بەو پەڕی کاریزما و تایبەتیەوە،
ئەوجا بۆ ئەم گەنجانە ڕون ببێتەوە کە وێنەکێشەکە چۆن بێ بیرکردنەوە و سەرکێشانە خۆی هەڵداوەتە نێو دەریایی ئەوینی بێ گوێدانە سزا و یاساکان بێ گوێدانە گوناح و باجەکان،"یارە وێنەکێشەکەم،
چەند جوان ناوی دێنیت!"
لیل بە هیمنی گوتی و چاوی بڕیە پەنجەرەکە تا لە دورەوە سەیری ئەو چۆلەکە سەربەستانە بکات کە بە ئازادی و بێ ترس دڵفڕن،
دوور دەفڕن دەچنە ئاسمانەکان و هەموو دونیا دەبینینن هەر ساتێکش دڵیان بۆ دیداری دیمەنێک تەنگ بوو هەر زوو پێی بگەن و سەیری بکەن ئاخۆ چەند جار ئاواتمان خواستووە چۆلەکەیەک بووینایهگەنجەکان بێ هیچ وشەیەک تەماشایی ئەو خاتوونە بە تەمەنەیان دەکرد کە لەناو خەیاڵدا نوقم بووە، زۆر دوور ڕۆشتووە ئەوەندە دوور کە چەندین ساڵی دەوێ تا پێی بگەیت،
تا لە پڕ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وشەکان لێوە لەرزی و بێهێزەکەیان بەجێهێشت"تا چەند ساڵێک پێش ئێستا هەمیشە ناویم لەبیر بوو، وەلێ ئێستا بە بیرم ناکەوێتەوە نامەوێ کەس پێم بڵێت دەمەوێت خۆم یادم بێتەوە "
چاوەکانی داخست وەک ئەوەی لە خەیاڵیدا وێنایی بکات"شێوەشی لە پێش چاوم ونە،
جار جارە وێنەی چاوی یانیش لێوی بەشێک لە ڕوخساری دێتە یادم،
بەڵام ناتوانم به تەواوی وێنای بهێنمە پێش چاوم ئەوە زۆر غەمگینم دەکات!"
لیل بە خەفەتباریەوە گوتی"غەمگینی چون ناتوانی جارێکی دیکە ڕووخساری ببینی"
ماری بە سۆزەوە پرسی، تا پیاوەکان سەرسام ببن چۆن ئاوا لێی تێگەیشت
ئەوان بێئاگان لە سۆزە قوڵەکانی ئافرەت، ماری بەهۆی هەستەکانیەوە دەزانێت لە ناخی هاوڕەگەزەکەی چ دەگوزەڕێ"ئەرێ ئەرێ، غەمگینم کە جارێکی دی چاوانم بە ڕووی پڕ جوانی شاد نابێتەوە تۆ نازانی چەند تامەزرۆی بینینێکیم،
ئەو دێتە خەونەکانمەوە وەلێ ڕوویم پیشان نادات!"
لیل بە حەسرەتەوە گوتی بینی یارەکەی چەند پەرۆشی کردووە"خاتون گیان،
یارەکەی منیش هەر وەک یارەکەی تۆ نیگارکێشە دەتەوێ وێنای یارەکەت بکێشێ؟!"
نامجون بە سۆزەوە بە خاتوونە بە تەمەنەکەی گوت، تا چاوە ماندوو و چاوەڕێکانی لیل بگەشێنێتەوە!"بەڕاستە؟!"
زۆر بە ئاسانی دەتوانی حەسرەت و پەرۆشی دڵخۆشی لە دەنگە ناسکەکەیدا هەست پێبکەیت"بەڵێ خاتون گیان من دەتوانم هەر چەند تۆ بتەوێ نیگار بکەم"
ماری بە میهرەبانیەوە گوتی و دەستەکانی تێکەڵ بە دەستە چرچ بووەکانی لیل کرد بە نەرمیەوە دەیگوشی تا ڕادەی دڵسۆزیەکەی بەدەربخات"دەمەوێ،
زیاتر لە هەر شتێک بەڵام تۆ دەزانی هەمووی پێکڕا بیرناکەوێتەوە دەتوانی بەش بەش بیکێشیت و پێکی ببەستیتەوە"
لیل بە غەمگینی پرسی، ئەو دەترسێ کە ماری نەتوانێت و دووبارە بێبەش و بێبەری بکرێتەوە لە ڕووی جوانی یاری"من دەتوانم بێخەم بە لەوە"
ئای ماری میهرەبان چەند دڵی ئەم عاشقە پیرەی خۆشکرد تا فرمێسک ڕێچکە بگرێت و چاوە جوانەکانی بشواتەوە ببارێتە سەر ڕومەتە بێنازەکانی کە لە ماچی یار بێبەری بووەلیل بە خەندەیەکی پڕ دڵخۆشی و چاوێکی پڕ فرمێسک هەستایەوە تا چاو ببڕێتە ئەو تابلۆیەیی کە وێنەی دەریایە،
وەک ئەوەی یارەکەی بێت جا بە دەنگێکی پڕ عیشق پچرپێنێ"ئاگاداری ئەی یاری من،
بەم پیریەمەوە چ پڕ جۆشم بۆ دووبارە بینیەوەی ڕوخسارت تا جارێکی تر بە یادی زوو لە چاوانتدا نوقم ببم،
وەلێ ئەبێ بەمجارە بپاڕێمەوە بۆ نیگات هەر چۆنێک بێت نیگارت وەک خۆت میهرەبان نیە دەزانم شادم ناکات بە نیگایەک!"
ئاخۆ نهێنی دەریا چیه، تا وا لە لیلی عاشق بکات بە یادی ئەو بە ناوی ئەو بۆی بچرپێنێهەست ئەکەم بە دڵتان نیە و زۆر پێتان خۆش نیە بەڵام لای خۆم زۆر تایبەتە تەنها ئەگەر یەک کەسیش بیخوێنێتەوە من هەر دایدەنێم!
ESTÁS LEYENDO
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین